60 ساڵی تەمەنی لە بەخشینی خوێن بە منداڵان بەسەربرد
وێستگەنیوز_راژان رزگار
جەیمس هاریسۆن ئەو پیاوەی 60 ساڵی تەمەنی لە بەخشینی خوێن بە منداڵانی
تازەلەدایکبوو بەسەربرد، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
جەیمس، پێکهاتەی Anti D لە خوێنیدا بوو، یارمەتیی ئەو
منداڵانەی دەدا کە تووشی شیبوونەوەی خوێن بووبوون، بەو هۆیەوە توانی خوێن بە 2.4
ملیۆن منداڵ ببەخشێت و ژیانیان لە مەترسی رزگاربکات.
جەیمس تەمەنی منداڵی بە چەندین نەخۆشی و نەشتەرگەری بەسەربردووە، بەو
هۆیەوە چەندین جار خوێنیان بۆ گواستووەتەوە، بۆیە کاتێک تەمەنی دەگاتە 18 ساڵان
بڕیاردەدات پلازما بە کەسێک ببەخشێت و دواتریش دەبێتە گەورەترین بەخشەری خوێن.
لە شەستەکانی سەدەی رابردوو، پزیشکان بۆیان دەرکەوتبوو، نەخۆشیی
شیبوونەوەی خوێن هۆکاری مردنی 50% ی منداڵانە پێش لەدایکبوونیان، کە بەهۆی
نەگونجانی خوێنی دایک و باوک بۆیەکتر روودەدات، پێکهاتەی Anti D یش
رێگای سەرەکییە بۆ رزگاربوون لەو مردنە.
PM:12:14:04/03/2025
ئهم بابهته 532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت