4ی ئازار بە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی لە جیهاندا دەستنیشانکراوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
قەڵەوی پرسێکی سەرەکیی تەندروستییە،
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، زیاتر لە نیوەی ژنان (53%) و نزیکەی
نیوەی پیاوان (45%) و 8%ی منداڵ و هەرزەکاران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قەڵەون،
ئەگەر هیچ رێوشوێنێک بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی نەگیرێتەبەر، پێشبینیی بەرزبوونەوەی
ئەو رێژانە دەکرێت.
ئەمساڵ رۆژی جیهانیی قەڵەوی،
هاوکاتە لەگەڵ مانگی رەمەزان، ماوەی بەڕۆژووبوونی رۆژانە لە بەیانییەوە تاوەکو
خۆرئاوابوون دەرفەتێکە بۆ راستکردنەوەی پەیوەندیی مرۆڤ لەگەڵ خۆراکدا و
پەیڕەوکردنی خووی تەندروست دەتوانێت ببێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش و باشترکردنی
تەندروستی.
بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە رۆژوو
دەتوانێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستی هەبێت، لەوانە بە بەهێزکردنی کۆئەندامی
هەرس و باشترکردنی کارایی، هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە رێکخستنی ئاستی
چەوری و شەکر لە خوێندا، بەمەش پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ دادەبەزێت و تەندروستیی
دڵ باشتردەکات.
بۆ ئەوەی زۆرترین کاریگەریی ئەرێنی
هەبێت، پێویستە رۆژوو لەگەڵ خۆراکی تەندروست تێکەڵبکرێت، گرنگە دووربکەوینەوە لە
خووی ناتەندروست لە خواردن کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیمان دەبێت و
دووچاری چەندین گرفت بەتایبەت قەڵەوی دەبینەوە.
بەپێی ئامارە جیهانییەکان، رێژەی
قەڵەو تاوەکو ساڵی 2035 دەگاتە نزیکەی دوو ملیار کەس.
AM:11:45:04/03/2025
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت