7مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهار لە سلێمانی بەڕێوەچوو
وێستگەنیوز_راژان رزگار
لە شاری سلێمانی 7مین فێتیسڤاڵی نێودەولەتی بەهار لە سلێمانی
بە بەشداری 150 کۆمپانیاو براندە جیاوازەکان، لە پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیان و کەرەستەی
خۆراکی بەڕێوەچوو.
گوڵان نیروان، بەڕێوەبەری بازاڕسازی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی
بەهار، لە میانەی لێدوانێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە 7مین
خولی ئەم فێستیڤاڵەدا بە نزیکەیی 150 کۆمپانیاو براندە جیاوازەکان بەشدارییان تێدا
کردووە، ئامانج لە ڕێکخستن و بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە، دانبینکردنی پێداوێستیییە
سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان و کەرەستەی خۆراکیە و وەک پیوازییەکیشە بۆ مانگی پیرۆزی
رەمەزان."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەم فێستیڤاڵەدا نرخی شتومەک و
کەرەستە خۆراییەکان لەگەڵ مارکێت و دوکانە ناوخۆییەکان جیاوازییان دەبێت و لێرەدا خاوەن
دوکان و فرۆشیاران لە دەستی یەکەوە راستەوخۆ بە نرخێکی کەم دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان.
وتیشی، "زۆرینەی دووکانەکان بۆ سەردانیکەران و هاوڵاتیان ئۆفەر و دیاری تایبەتییان
بۆ دابینکراوە و پێسکەشیان دەکرێت."
ئەمەش لە کاتێکدایە، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهار بڕیارە
بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوامی هەبێت و لە پێشوازی هاوڵاتیان و سەردانیکەرانیدا دەبێت،
بەدەر لەوەش رۆژانە بە چالاکی هونەری و کلتووری و دابینکردنی شوێنی یاری منداڵان و
نمایشی سێرکی پێشکەش بە سەردانیکەرانی دەکرێت.
PM:12:49:23/02/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت