21مین ئۆڵۆمپیادی پرۆژەی ناوخۆیی عێراق INPO بەڕێوەچوو
وێستگەنیوز_راژان رزگار
بە مەبەستی چارەسەرێکی ژیرانە بۆ دونیایەکی باشتر، 21مین
ئۆڵۆمپیادی پرۆژەی ناوخۆیی عێراق INPO بەڕێوەچوو، لە نێوان قوتابیانی زانستی یۆنایتد ساینس و قوتابخانە
حکومییەکان، کە هەر یەک لەم خوێندکارانە لە رێگەی پرۆژەکانیانەوە جەخت
لەسەر پاک راگرتنی ژینگەو بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا دەکەنەوە.
محەممەد عەبدولرەحمان، مامۆستا لە قوتابخانەی یۆنایتد
ساینس، لە میانەی لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ وێستگەنیوز رایگەیاند، "ئامانج لە
رێکخستینی ئەم پرۆژەیە پەرەپێدان و هاندانی زانستییانەی خوێندکارانە بۆ ئەوەی لە
داهاتوودا داهێنەر و بیرکردنەوەیەکی رەخنەگرانەیان هەبێت تا بتوانیت زۆرترین سوود
بە گۆمەڵگای خۆیان بگەیەنن."
وتیشی، "بەدەر لە توانای داهێنەرانەی خۆیان، لە
رێگەی ئەم پرۆژانەیەنەوە وا دەکەین لە داهاتوودا هەستێکی بروا بەخۆبوونی تەواویان
بۆ دروست ببێت و ببنە جێگەی رێز لای خوێندکارانی دیکەی قوتابخانەکەمان."
لە نێو ئەم پرۆژانەی خوێندکارانی زانستی، بە جۆرێک لە
جۆرەکان لە رێگەی توانای فیکری و داهێنەرانەی خۆیان تا رادەیەک سوود بە کۆمەڵگاو
هاونیشتیمانیان دەگەیەنن، بو نموونە یەکێک لە پڕۆژەکان کە بیرۆکەو دروستبوونی
دەگەرێتەوە بۆ خوێندکارێک، لە رێگەی ئامرێکی دەرمان بۆ کەسانی نابیناو و نابیستی و
خاوەن پێداویستی تایبەت، لە کاتی خواردنی دەرمانەکانیان ئاگادارییان دەکەتەوە بو
جۆرێک هەر یەک لە ژەمەکانی بۆ جیاکردۆتەوە تاوەکو بتوانێت ئاگاداری ببێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، 21مین ئۆڵۆمپیادی پڕۆژەی ناوخۆیی
عێراق، لە زانکۆی سلێمانی بەڕیوەچوو، کە بە هاوبەشی لە لایەن کۆلێژەکانی یۆنایتد
ساینس و زانکۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە لایەن
خوێندکارانی زانستی بە بەشداریی کردنیان لە 12 ماددەی جیاواز بەڕێوەچوو، ئەمەش بە
مەبستی داهێنان و چەرەسەری ژیرانە بۆ بوونیادنانی دوونیایەکی باشتر بۆ کۆمەڵگاو
ژینگە.
PM:12:15:23/02/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت