نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر پێش جەژنی رەمەزان تەواو دەکرێت
وێستگەنیوز_راژان رزگار
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، پێش هاتنی جەژنی رەمەزان
کارەکانی نۆژنکردنەوەی بازاڕی
قەیسەری تەواو دەکرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر داوای لە سەرپەرشتیارانی بەشی شوێنەواری
پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێری کردووە کارەکانیان خێراتر بکەن و
پەلە بکرێت، بۆ ئەوەی بەزووترین کات کاسبکارانی بازاڕەکە بەر لە جەژنی ڕەمەزان
دەست بە كارەكانی خۆیان بكەنەوە.
ئێستا کارهكانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەردەوامن و
بەشێک لە دوکاندار و خاوەنکارەکانیش گەڕاونەتەوە سەر ئیشوکارەکانیان و هەوڵ دەدرێت
بەر لە جەژنی ڕەمەزان زۆرترین کاسبکاری دیکەی بازاڕەکە بگەڕێنەوە سەر شوێنی
کارکردنی ڕۆژانەی خۆیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بازاڕی قەیسەری کەوتووەتە نێو جەرگەی
شاری هەولێر و مێژووی دروستکردنی بازاڕەکە بۆ زیاتر لە 200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
درەنگانێکی شەوی یەکشەممە، 5ی ئایاری 2024، ئاگر لە بازاڕی
قەیسەری هەولێر کەوتەوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە 100 کەس برینداربوون و 277 دوکان و
7 کۆگای بچووک سوتان.
PM:02:21:17/02/2025
ئهم بابهته 712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت