فێستیڤاڵی بەفر بۆ یاریزانانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو
وێستگەنیوز_راژان رزگار
وەک پەرەپێدانێک بە
کەرتی گەشتیاری لە وەرزی زستان، کۆمپانیای ڤی کوردستان، فێستیڤاڵێکی ناو بەفری بۆ
ژمارەیەک یاریزانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ئەنجام دا.
لە چەند رۆژی رابردوودا
بە سەرپەرشتی ئیدارەی سەربرخۆی سۆران و بەێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان،
کۆمپانیای ڤی کوردستان، هەستا بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی ناوبەفر، کە تێیدا 150
یاریزانی ناوخۆیی و بیانیی بەشداربوون و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامی هەبوو.
لە بەڕێوەچوونی
فێستیڤاڵی ئەمساڵدا دەبێت بە 7مین فێستیڤاڵی ناو بەفر کە ئەم ساڵ ئەنجامدراوە،
ئامانج کە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە، راکێشانی گەشتیاری زستانەیە بۆ ناوچەی
باڵەکایەتی و بۆ ئەم مەبەستەش چالاکییەکە لە گوندی وێزەی سنووری قەزای چۆمان دەستی
پێکرد.
بەشێکی زۆری فێستیڤاڵەکە
تەرخانکرابوو بۆ ئاری خلیسکانێی سەر بەفر و ژمارەیەکی زۆریش لە هاوڵاتییانی ناخۆ و
بیانی ئامادەیی یەکەم رۆژ و رۆژانی دیکەی فێستیڤاڵەکە بوون.
هاوکات لە میانەی
بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەدا یاریزانان چەند بڕگەیەکی دیکەی چالاکییەکانیان ئەنجامدا
و نمایشیان کرد.
AM:11:39:16/02/2025
ئهم بابهته 868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت