ماڵەکەی فەیروز لە لوبنان دەکرێت بە مۆزەخانە


وێستگەنیوز_راژان رزگار

ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردۆتەوەو ئاماژەی بەوەداوە، "وەزارەتی رۆشنبیری لوبنان لە بڵاوکراوەیەکیدا رایگەیاندووە، دەستمان بە ئامدەکارییەکان کردووە، تا ئەو خانووەی هونەرمەند فەیروز تێیدا گەورو بووە بیکەین بە مۆزەخانەیەکی هونەری شایستە بە کارەکانی ئەو."

راشیگەیاند، "خانوەکە دەکەوێتە زوقاق ئەلبلات لە بەیروت، فەیروز لەوخانوەدا گەورەبووە و زۆرێک لە یادەوەرییەکانی منداڵی و گەنجی، کچێنی و هەست و سۆزەکانی، لەوخانوەدا ئەزموون کردووە."

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری لوبنان، پڕۆژەکە بریتییە لە کڕینەوەی زەوییەکە و نۆژەنکردنەوەی خانووە کۆنەکە بۆ ئەوەی ببێتە مۆزەخانەیەک بۆ شایەدی دان لەسەر مێژوو و پیشەی هونەری فەیروز.

فەیروز لەساڵی 1935 لە زوقاقی سەر بە لوبنان لە دایک بووەو بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە هەوادارێکی زۆری هەیە لە سەر ئاستی جیهان، لە ئێستادا تەمەنی 90ساڵە و لە لوبنان لەناو ژیانە بێدەنگ هێمنەکەی خۆیدا، خەریکە رۆژەکانی بە رێدەکات.


PM:01:44:09/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو