دەربارەی سەرەتای دروستبوونی پەتاتە


وێستگەنیوز_راژان رزگار

پەتاتە بەرهەمێکی رووەکییەو مێژووی دورستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ 7 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا، سەرەتای درووستبوونیشی دەگەڕێتەوە بۆ چیای ئەندێس و لەوێدا چێندراوە، لە ئێستاشدا ئەم بەرهەمە لە تەواوی جیهاندا لە لایەن هاوڵاتییانەوە خواستێکی زۆری لەسەرەو بە چەندین شێواز ئامادە دەکرێت بۆ خواردن.

لەم بارەیەشەوە، یەکەمین کەس کاتێک بۆ یەکەم جار پەتاتەی خواردووە، دانیشتووانی ناوچەی ئینکاکان بووە کە یەکێکە لە گەورەترین شارستانییەتەکانی ئەمریکا، بۆ ئەوەی پەتاتەکانیان بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە لە دەرەوەی ماڵەکانیان لە شوێنێکی زۆر سارد هەڵییان گرتووە تاوەکو بیبەستێت، دواتر لە رۆژدا پێیان دەخستە سەر پەتاتە بەستووەکان بۆ لابردنی شێ، بۆ ماوەیەکی زۆر و چەند رۆژێک ئەم پرۆسەیەیان دووبارە دەکردەوە، بەمەش پەتاتەکانیان وشک دەکردەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر دەمایەوە.

دواتر پەتاتە لە ناوچەی ئینکاکان هاتە دەرەوەو پیشەسازییەکی گەورەی بەخۆوە بینی، تا وای لێ هات لە ساڵانی 1500دا گەڕیدە ئیسپانییەکان پەتاتەیان هێنایە ئەوروپا، بەڵام کاتێک بۆ یەکەم جار خەڵکی ئەورووپا بۆ یەکەمین جار ئەم بەرهەمە رووەکییەیان بینی گومانێکی زۆریان لێرد و پێیان وابوو ئەمە ژەهراوییە، بەشێکی دیکەشیان بە جۆرێکی تر خوێندنەوەیان بۆ دەکردو پێیان وابوو ئەمە جادوویەکی رەشە، چونکە لە ژێر زەویدا دروست دەبێت.

دواتر ئەنتوان ئۆگستین پارمنتیێر، زانا و دەرمانسازێکی سەدەی 18 بووە، لەگەڵ هاتنی پەتاتە دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ، تا وای لێدێت چەندین سوودی تەندروستی لەم بەرهەمە رووەکیدا بە دی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بە دوای ڕێگە چارەیەکدا دەگەڕێت تاوەکو کارێک بکات باوەر بە خەڵکی بهێنێت کە ئەم خواردنە سەلامەت و بەسوودە، هەر بۆیە شەوانە بە پاسەوانەکان دەڵێت دەرگای کێڵگەکە بە کراوەیی بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی هانی دزەکان بدات پەتاتەکان بدزن و بڵاویبکەنەوە.

هاوکات بەدەر لە سوودە تەندروستییەکانی خواردنی پەتاتە، گوڵەکەشی وەک کەرەستەیەکی جوانکاری و رازاندنەوەی ماڵەکان بەکارهاتووە و لەگەڵ چەند خواردنێکیش تێکەڵ کراوە، ساڵانە زیاتر لە 380 ملیۆن تۆن پەتاتە لە جیهاندا، لە ساڵی 1995یێ ناسا یەکەم پەتاتەی لە بۆشایی ئاسماندا چاند.


PM:01:26:06/02/2025










ئه‌م بابه‌ته 1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو