منداڵێکی بچووک دەبێتە دیزاینەری جل و بەرگ لە جیهاندا
        
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_راژان رزگار
		
		
ماسک ئەلێکساندەر، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانە لەگەڵ ئەوەی تەمەنێکی
زۆر کەمی هەیە بەڵام توانیویەتی بە دیزاینەکانی جیهان سەرسام بکات، ژمارەی پێوانەی
وەک گەنجترین دیزاینەری جلوبەرگ لە جیهاندا لە کتێبی گینسدا تۆمار بکات.
		
		
ماسک لە تەمەنی چوار ساڵییەوە لە بواری جلوبەرگدا لەگەڵ دایکیدا کار
دەکات،جلوبەرگی بۆ کەسایەتییە ناودارەکانی وەک شارۆن ستۆنی ئەکتەر و دیبرا مێسینگ
دروست کردووە، لە ساڵی 2023بەشداری هەفتەی نمایشی Denver Fashion Week ی لە
دێنڤەری ئەمریکادا کردووە.
		
		
ماکس خاوەنی زیاتر لە سێ ملیۆن فۆلۆوەرسە لە تۆری کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام، دیزاینەکانی دەنگدانەوەی زۆری هەیە لە بواری فاشندا.
        
        PM:12:08:05/02/2025 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1512
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت