دەنگدانەوە گەورەکەی کڵاوەکەی میلانیا ترەمپ
وێستگەنیوز_راژان رزگار
لە میانەی بەڕێوەچوونی دووەمین مەراسیمی سوێند خواردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەستبەکار بوونی لە پۆستی 47مین سەرۆکی
ئەمریکا، ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران و کەساییەتیە
ناودارەکانی جیهان بەشدارییان کرد.
لە نێو مەراسیمەکەدا ئەوەی بووە جێگەی سەرنجی میدیاو ئەمادەبووان کڵاوەکەی میلانیا
ترمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا بوو، تێیدا
لە مەراسیمەکەدا کڵاوێکی نیلی و سپی لەسەرکردبوو کە لە لایەن
براندی”Eric Javits” دیزاینکرابوو، کە
لە پێشووتریشدا ئەم خانمە چەندین جار کڵاوەکانی هەمان براندی لە چەند بۆنەیەکدا لەسەر کردووە.
هاوکات، شارەزایانی
بواری فاشن باس لەوە دەکەن ئەم دەرکەوتنەی خانمی یەکەم ئەمریکا بە بەکارهێنانی ئەم
جۆرە کڵاوە و ئەو ڕەنگانەی کە هەڵی بژاردووە ، پەیامی ئەوە دەگەیەنێت کە بە
بەهێزییەوە دەست پێ دەکاتەوە و باوەڕ و متمانەیەکی زۆری بە خۆی هەیە.
بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لە سۆشیاڵ میدیا بەشێک لە خەڵکی بە
پێچەوانەوە باس لە کڵاوەکەی میلانیا دەکەن کە بەشێک لە ڕووخساری تاریک کردووە بە
تەواوەتی چاوەکانی داپۆشیوە بەم هۆیەشەوە خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە
دەکەن کە میلانیا "دۆخێکی ناجێگیری و نادیاری هەیە"
لەگەڵ ئەوەشدا دوای سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، میلانیا بەهۆی کڵاوە
گەورەکەیەوە ناتوانێت بە تەواوی لە هاوسەرەکەی نزیک ببێتەوە و پیرۆزبای لێ بکات.
PM:03:48:21/01/2025
ئهم بابهته 3296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت