ئەو گەنجە سورییەی سێڵفییەکی لەگەڵ مێرکڵ گرت، دەیەوێت لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە
وێستگەنیوز- AFP
ئەنەس مۆدامانی، ئەو گەنجە سورییەی بەهۆی گرتنی سێڵفییەک لەگەڵ ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیان مافی پەنابەرێتی وەرگرت و رەگەزنامەی ئەڵمانیای بەدەستهێنا، تەنانەت دوای رووخانی بەشار ئەسەدیش نایەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.
ئەنەس لە ساڵی 2015 کە تەمەنی 18 ساڵ بوو لەکاتی لوتکەی قەیرانی کۆچبەران گەیشتە بەرلین و سێڵفییەکی لەگەڵ مێرکڵ گرت، وتی، "من دانیشتووی بەرلینم و ژیانم لێرەیە"، ئەم وێنەیە بە جیهاندا بڵاوبووەوە.
وێنەیەکی سێڵفی ئەنەس لەگەڵ مێرکڵ هۆکار بوو بۆ ئەوەی کە ئەڵمانیا نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر سنوورەکانی بەڕووی نزیکەی ملیۆنێک کەسدا بكاتەوە.
ئەنەس خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆمی پەیوەندییەکانە، دوای خوێندن لە هەفتەیەکدا دوو رۆژ لە مارکێتێکدا کاردەکات، هەروەها وەک پەیامنێرێکی ئازاد هاوکاری کۆمپانیای رادیۆ و تەلەفزیۆنی گشتی دۆیچە وێڵ دەکات، کە بەرنامەکانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پەخش دەکات.
ئەنەس دەڵێت، "شوقەیەکی نایاب و ژنێکی زۆر جوانم هەیە و هەموو شتێک کە پێویستم پێیەتی لێرەیە".
ئەنەس دەستگیرانەکەی ئۆکرانییە، کە چەند مانگێک پێش ئەوەی روسیا لە شوباتی 2022دا وڵاتەکەی داگیربکات، گەیشتە ئەڵمانیا.
ئەم دووانە بۆ خۆی هێمایە بۆ ئەوەی ئۆکراینی و سورییەکان دوو گەورەترین کۆمەڵگەی پەنابەران لە ئەڵمانیا پێکدەهێنن.
ئەنەس کە سوریای بەجێهێشتووە "بۆ دەربازبوون لە خزمەتی سەربازی"، پشتڕاستی دەکاتەوە کە نایەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی "بەهۆی ئەو دڕندەییانەی کە تووشی بووم هاوڕێکانم لەدەستدا و ئەندامانی خێزانەکەم بەهۆی رژێمەوە گیانیان لەدەستدا".
PM:02:12:12/12/2024
ئهم بابهته 2288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت