رێكخراوی تەندروستیی جیهانی: تائێستا بەهۆی ئایدزەوە زیاتر لە 40 ملیۆن كەس لە جیهان گیانیان لەدەستداوە


وێستگەنیوز-

رۆژی 1ی كانونی یەكەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز "HIV" دادەنرێت، لەم رۆژەدا چەندین چالاكی جۆراوجۆر لەسەرتاسەی جیهان بەڕێوەدەچێت بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا لە مەترسییەكانی ئەم نەخۆشییە.


ئایدز بەنەخۆشییەکی مەترسیدار دادەنرێت لە جیهاندا و بەهۆی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی دروست دەبێت و دەبێتە هۆی دابەزینی هێزی كۆئەندامی بەرگری جەستە، بەهۆی تێكشكاندنی سیستمی بەرگرییەوە كەسی تووشبوو توانای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس و بەكتریا و نەخۆشیەكانی نامێنێت.

دیاریكردنی یەكی كانونی یەكەم بە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز لەسەر بڕیاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بوو بۆ دانانی رۆژێكی جیهانی بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەبارەی مەترسیەكانی ئەم نەخۆشییە

بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی تائێستا بەهۆی ئایدزەوە زیاتر لە 40 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە، یەكەم ناوچە كە زۆرترین تووشبووی ئەم نەخۆشیەی تێدایە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.


AM:09:52:01/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت