" په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ خۆی گه‌وره‌ترین هونه‌ره‌"


وێستگه‌نیوز-
نیگار ئه‌بوبه‌كر هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ هونه‌ر باسده‌كات و ده‌ڵێت: "پێم وایه‌ دایك ئه‌گه‌ر بتوانێ دوو تاكی جوان و ته‌ندروست په‌روه‌رده‌بكات، كه‌ نیشتیمانه‌كه‌ی خۆیان خۆش بووێت ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین هونه‌ره‌".

نیگار ئه‌بوبه‌كر "سه‌میره‌ی وه‌ستا جومعه‌" دوای زیاتر له‌ 15 ساڵ له‌ وێستگه‌نیوزه‌وه‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ كه‌ هونه‌ری‌ زۆر خۆش ده‌وێت ئه‌و كاتانه‌ی‌ كاری‌ هونه‌ری‌ ده‌كرد "زۆر خۆش بوو".

باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هۆكار هه‌بووه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ له‌ هونه‌ر و ده‌ڵێت: "نازانم ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ یان نا".

ده‌شڵێت: "یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵه‌كانمه‌، دوو منداڵم هه‌یه‌، پێموایه‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ دوو منداڵ‌ بۆ خۆی‌ هونه‌ره‌. دایك گه‌ر بتوانێت دوو تاكی‌ ته‌ندروست و باش په‌روه‌رده‌بكات، كه‌ نیشتیمانه‌كه‌ی خۆیان خۆش بووێت، ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین هونه‌ره‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ته‌واوكردنی‌ هونه‌ره‌كه‌ی‌، "په‌روه‌رده‌كردنی‌ دوو تاكی‌ تره‌، ئومێد ده‌كه‌م دوو تاكی‌ باشم په‌روه‌رده‌ كردبێت كه‌ ته‌واوكه‌ری‌ هونه‌ره‌كه‌ی‌ من بن".


PM:06:59:15/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو