"به‌ھه‌شتی ئیجباری"ی مه‌ریوان بڵاوده‌كرێته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
نوێترین كتێبی‌ نووسه‌رو لێكۆڵه‌ر مه‌ریوان وریا قانع له‌ژێر ناوی‌ "به‌ھه‌شتی ئیجباری" ده‌رباره‌ی دینداری و بكه‌ره‌ دینییه‌ تازه‌كان له‌ كوردستاندا، له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

مه‌ریوان وریا قانع له‌و باره‌وه‌ نووسیویه‌تی‌: "به‌ھه‌شتی ئیجباری ده‌رباره‌ی دینداری و بكه‌ره‌ دینییه‌ تازه‌كان له‌ كوردستاندا ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ ناونیشانی تازه‌ترین كتێبی منه‌ كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م چاپ و بڵاویده‌كاته‌وه‌".

ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌ڵێت: "كتێبه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵناسانه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌و ره‌وت و بكه‌ره‌ دینییه‌ تازانه‌ی له‌ دونیای دوای ڕاپه‌ریندا دروستبوون. شیكرنه‌وه‌ی گوتاره‌ جیاوازه‌كانی ئه‌م بكه‌ره‌ دینییانه‌ و ناساندنی ئه‌و فۆرمانه‌ش له‌ دینداریی، كه‌ دروست و گه‌شه‌ی پێئه‌ده‌ن له‌ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كتێبه‌كه‌یه‌".

باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "له‌ ئاستی تیوریدایه‌ كتێبه‌كه‌ پشت به‌و جیكارییه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ له‌ كۆمه‌ڵناسی دیندا له‌ نێوان ”دین" و ”دینداریی" ده‌كرێت، ھه‌روه‌ھا نیشته‌جێكردنی ھه‌ردووكیشیانه‌ له‌ناو  چه‌مكی ”كایه‌"، ”كایه‌ی دین" له‌ كۆمه‌ڵگادا".

مه‌ریوان ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "جگه‌ له‌مانه‌ كتێبه‌كه‌ باس له‌ چه‌مكی ”به‌رخۆریی دینیی" و دروستبوونی ”بازاڕێكی دینیی"ده‌كات كه‌ تیایدا زیاد له‌ جۆرێك له‌ كاڵای دینیی  له‌ ململانێیه‌كی سه‌ختدان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا. ھاوكات چه‌مكی ”دینی دیگیتاڵیی" یان ”به‌دیگیتاڵبوونی دین" یه‌كێكی تره‌ له‌ چه‌مكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی  كتێبه‌كه‌".

وه‌ك ئه‌و نووسه‌ره‌ رایگه‌یاند كه‌ "به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ كتێبه‌كه‌ نزیكه‌ی 370 لاپه‌ڕه‌یه‌ و به‌رگی كتێبه‌كه‌ش ھاوڕێی ئازیزم كاك ئارام عه‌لی دروستیكردوه‌".


PM:09:10:10/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 4556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو