وێستگەنیوز-
رۆژانه كاتژمێر 7:00ی به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌سێت، پێداویستییه‌كانی برا په‌ككه‌وته‌كه‌ی ئاماده ده‌كات، پاشان ده‌یخاته سه‌ر شانی و ده‌یبات بۆ زانكۆ، له پارێزگای ده‌قهیلییه‌وه له باكووری میسر، ده‌یبات بۆ پارێزگای دمیات و نزیكه‌ی 55 كلیۆمه‌تر ده‌بڕێت.
رۆژانه ئه‌م كاره ده‌كات و برا بچوكه‌كه‌ی ده‌بات و ده‌یهێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیبێت، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی برا بچوكه‌ی، له پارێزگای دمیات په‌یوه‌ندی به زانكۆی ئه‌زهه‌ره‌وه كردووه.
ئه‌و ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌لزینی-یه، كوڕی شاری مه‌نزه‌له‌یه له پارێزگای ده‌قهیلییه، ته‌مه‌نی ته‌نها 33 ساڵه، رۆژانه محه‌ممه‌دی برا بچووكی كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، له‌سه‌ر شانی هه‌ڵیده‌گرێت و ده‌یبات بۆ زانكۆكه‌ی له پارێزگای دمیات.
به شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كاندا ده‌ڕوات و بزه و خه‌نده له‌سه‌ر لێوه‌كانییه‌تی، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی ئه‌وه‌ی برا بچوكه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی هه‌ڵده‌گرێت، به‌ده‌ست ئازاری پشتییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك ده‌گاته زانكۆ و ده‌بینێت برا بچوكه‌كه‌ی خۆشحاڵه و خه‌نده له‌سه‌ر لێوه‌كانییه‌تی، هه‌ست به كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازاره‌كانی پشتی ده‌كات.
ئه‌حمه‌د قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت كردووه و ده‌ڵێت: "براكه‌م هه‌ر له منداڵییه‌وه، تووشی پوكانه‌وه‌ی ماسولكه‌كان بووه، ئیدی من بوومه به‌رپرسی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یه‌وێت، له ساته‌وه‌ختی له‌دایكبوونییه‌وه من گرنگی و بایه‌خی پێده‌ده‌م، بییه‌وێت بۆ هه‌ر كوێ بڕوات هه‌ڵیده‌گرم و ده‌یخه‌مه سه‌ر شانه‌كانم، له‌وه‌ش زیاتر هیچ رێگایه‌كی دیكه‌م نییه و له‌مه‌شدا هه‌ست به دڵخۆشییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م، ئه‌گه‌رچی به‌ده‌ست ئازاری پشتمه‌وه ده‌ناڵێنم و نه‌شته‌رگه‌یشم كردووه. وه‌لێ كاتێك براكه‌م ده‌گاته زانكۆ، زۆر خۆشحاڵده‌بم و چاوه‌ڕێی ده‌كه‌م تا خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "محه‌ممه‌دی برام، له زانكۆی دمیات له كۆلیژی دیراساتی ئیسلامی ده‌خوێنێت. من ته‌مه‌نم 33 ساڵه و تائێستا هاوسه‌رگیرم نه‌كردووه، هیوادارم براكه‌م له كارێكی حكومیدا دابمه‌زرێت".
محەمه‌د ئه‌لزینی لای خۆیه‌وه و له لێدوانێكیدا بۆ هه‌مان كه‌ناڵی ناوبراو ده‌ڵێت: "ئه‌حمه‌دی برام ته‌نها ئامرازێك نییه بۆ گه‌یاندنی من، به‌ڵكو ئه‌و چاوه‌كانه‌مه كه دونیای پێده‌بینم، من له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به سه‌لامه‌تی و ئه‌مان ده‌كه‌م، هه‌مو شتێكم بۆ جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ڵمده‌گرێت و له ئێستاشدا ده‌مبات بۆ زانكۆ، له پێناو ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌م به‌دیبێنم و ببم به یه‌كێك له زاناكانی ئه‌زهه‌ر، من زۆر شانازیی پێوه‌ده‌كه‌م، هه‌مو سه‌ركه‌وتنه‌كانم و ئه‌وه‌ی پێیگه‌یشتووم، بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه"
PM:03:46:10/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوه‌ته‌وه