لەم هەفتەیە دوو دیاردەی گەردوونی روودەدەن


وێستگەنیوز-


شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرای دەکات کە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە مانگ گیران روودەدات، ئاماژە بەوەشدەکات تاوەکو ساڵی داهاتوو مانگیران رووناداتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئەیلولی 2024، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 18ی ئەیلولی 2024، کاتژمێر 3:41 بەکانی هەرێمی کوردستان مانگ گیرانی بەشەکی دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 5:44ی بەرەبەیان ئاستی تەواوی مانگیرانەکەیە و لە کاتژمێر 5:51 کۆتایی بە مانگیرانەکەدێت لە هەرێی کوردستان و عێراق و جیهان، هەروەها تاوەکو ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووبارە نابێتەوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "لەم ناوچانە مانگگیرانەکە دەبینرێت، ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور، زەریای هێمن، زەریای ئەتڵەسی، زەریای هیندی، جەمسەری باکوور و جەمسەری باشوور".


پشتیوان ئیبراهیم ئەوەشی خستەڕوو، "مانگیران کاتێک روودەدات کە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگ وە سێبەری زەوی دەکەوێتە سەر مانگ".


ئەو شارەزای کەشناسە روونیشیکردەوە، "لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە دوای رۆژئاوابوون لە رۆژهەڵات دیارەی مانگی گەورە یان سوپەر مانگ (مانگی تابان) لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهانیش دەبینرێت".





AM:09:52:17/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 4864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو