ژنێك ئاگر له مه‌زارگه‌یه‌ك به‌رده‌دات
وێستگه‌نیوز-
ژنێكی مه‌غریبی ئاگر له مه‌زارگه‌یه‌ك به‌رده‌دات و ده‌یكاته خۆڵه‌مێش هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئاواته‌كانی به‌دینه‌هێناوه.
ناوچه‌ی ئه‌لتوێرات له ده‌وروبه‌ری شاری (سیدی قاسم)ی مه‌غریب، رووداوێكی سه‌یری به‌خۆیه‌وه‌بینی كه ژنێك ئاگر له مه‌زارگه‌ی سیدی قاسم بوعسریه به‌رده‌دات.
ورده‌كاری رووداوه‌كه بۆ رۆژی هه‌ینی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و رۆژه‌دا ژنێكی مه‌غریبی، به‌نزین ده‌كات به‌سه‌ر یه‌كێك له مه‌زارگه هه‌ره به‌ناوبه‌نگه‌كان كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای مه‌غریب، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ سه‌ردانی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له‌م رووداوه‌دا سه‌یره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسی لێوه‌ده‌كرێت و ژنه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیپێداناوه، ئه‌وه‌یه ئه‌م ژنه، دوای ئه‌وه‌ی نا‌ئومێد بووه له‌وه‌ی مه‌زاره‌كه، هیوا و ئاواته‌كانی بۆ به‌دیبێنێت، مه‌زاره‌كه‌ی سوتاندووه.
ئه‌ندامانی جه‌ندرمه‌ی شاهانه، توانیویانه ژنه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن كه به ئه‌نقه‌ست ئاگری له مه‌زارگه‌كه به‌رداوه و به‌هۆیه‌وه مه‌زارگه‌كه بووه به خۆڵه‌مێش.
دواتر هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی، به په‌له گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و به یارمه‌تی دانیشتوانی ناوچه‌كه، ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م ره‌فتاره سه‌یر و نامۆیه‌یان كردووه و پێیانوایه ره‌فتارێكی نا ئه‌خلاقییه و گوزارشت له "نه‌زانین/ جه‌هل" ده‌كات و هێرشه بۆ سه‌ر ئاین.
هه‌ندێكی دیكه له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گاڵته‌یان به روداوه‌كه هاتووه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه "نزا و پاڕانه‌وه‌كان پێویسته بۆ خودا بێت نه‌ك مه‌زارگه و گۆڕی شێخ و مه‌شایخ".
PM:12:19:15/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 4364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت