ئالان دیلۆن كۆچی دوایی كرد
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند كه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی ئالان دیلۆن له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سێ منداڵه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئابی 2024 بۆ ئاژانسی فرانس پرێس گیانله‌ده‌ستدانی باوكیان پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه باوكیان له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای شه‌ودا گیانی له‌ده‌ست داوه.
منداڵه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند، "ئالین فابیان، ئه‌نوشكا و ئه‌نتۆنی، هه‌روه‌ها لوپۆ (سه‌گه‌كه‌ی دیلۆن)، به دڵته‌نگییه‌كی قووڵه‌وه كۆچی دوایی باوكیان راده‌گه‌یه‌نن كه به ئارامی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له دۆشی، له ناو سێ منداڵه‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد و داواكارن له‌م ساته‌وه‌خته‌دا رێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بگرن”.
ئالان دیلۆن له‌لایه‌ن ملیۆنان هه‌وادارانی سینه‌ماوه خۆشه‌ویست بوو، هه‌رچه‌نده ڕۆڵه‌كانی هه‌مه‌چه‌شن بوون، جا بكوژ بێت، تاوانبارێك بێت، یان بكوژێكی به‌كرێگیراو بێت.
دیلۆن كه وه‌ك ئه‌فسانه‌ی سینه‌مای فه‌ره‌نسی وه‌سف ده‌كرێت، له هاوینی 2023دا بووه مانشێتی ڕۆژنامه‌كان كاتێك سێ منداڵه‌كه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر هێرۆمی رۆلاند یاریده‌ده‌ری ماڵه‌كه‌ی تۆماركرد و تۆمه‌تباریان كرد به "ئیستغلالكردنی لاوازی”ی باوكیان.
AM:10:53:18/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 3320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت