ماوهی 40 رۆژ لە دارستانێکدا بهبێ نان و ئاو مایهوه
وێستگهنیوزـ
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (ئیندیان ئێکپرێس)، ژنێکی بە ڕەگەز ئەمریکی، بۆ ماوەی 40 رۆژ بە بێ نان و ئاو لە دارستانێکی هیندستاندا بە دەس بەستراوەیی ماوەتەوە، لە کۆتایشدا لەلایەن شواێنێکی ئەو ناوچەیەوە بە زیندوویەتی رزگارکراوە.
لالیتا کایی کومار، ژنێکی بەڕەگەر ئەمریکییە و لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە براوەتە دارستانێک لە باشووری مۆمبای لە هیندستان، هاوسەری پێشووی بەقەدی دارێکەوە بەستویەتیەوە و بە تەنها جێیهێشتووە.
ئەم ژنە تەمەن 50 ساڵە ماوەی 40 رۆژ لەو دارستانەدا بە بەستراوەیی و بەبێ نان و ئاو ماوەتەوە، تا رۆژێک شوانێک بەو دارستانەدا تێدەپەڕێت و دەیدۆزێتەوە و راستەوخۆ پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات.
لەدوای دۆزینەوەی ژنەکە، دەردەکەوێت بەهۆی تێکچوونی باری دەروونی و جەستەییەوە توانای قسەکردنی لەدەتداوە، بەڵام لەڕێگەی نووسینەوە دەتوانێت ئاشکرای بکات کە هاوسەری پێشووی دوای دەمەقاڵێیەکیان ئەم دۆخەی بەسەردا هێناوە.
لالیتا چەند ساڵێک لەمەوبەر بە مەبەستی وەرگرتنی وانەی یۆگا چووەتە هیندستان، هەر لەوێ لەگەڵ پیاوەێکدا هاوسەرگیری کردووە، لە ئێستاشدا پۆلیسی هیندستان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەم دۆسێیەدا و رایانگەیاندووە، کە لە هەوڵی دەستگیرکردنی هاوسەری پێشووی ژنە ئەمریکییەکەدان.
AM:11:25:04/08/2024
ئهم بابهته 5796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت