شەکرۆکە دەبێتە چارەسەر بۆ شێرپەنجەی هەناو


وێستگه‌نیوزـ

رووەکێکی کوردی لە ئوردن دەبێتە دۆزینەوەیەکی گرنگ لە بواری پزیشکیدا، و دەکرێتە چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشیی شێرپەنجەی هەناو.


بۆ یەکەمجار و لە شاری ئوردن رووەکی شەکرۆکەی کوردستان، لە رێگەی توێژینەوەیەکی ناو ماستەرنامەیەکەوە، دەبێتە چارەسەرێکی نوێی بەکار بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی هەناو، کە تا ئێستا بێجگە لە نەشتەرگەری و چارەسەری کیمیاوی هیچ چارەسەرێکی بنبڕی نییە.

هەدیل شاهر ئەلجونەیدی، خوێندکاری ماستەرە لەبەشی دەرمانسازی زانستە پزیشکییەکانی زانکۆی ئوردن، بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر د.سامان عەبدولرەحمان، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، بڕیاریدا ماستەرنامەکەی لەبارەی  جۆرە رووەکێکی کوردستان بێت کەبە شەکرۆکە ناسراوە و ماستەرنامەکەشی وەرگیراوە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا هاتووە، کە ڕووەکی شەکرۆکەی کوردستان (Echinops Shakrokii)، ڕۆڵێکی باشی دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی هەناودا، کە هەریەکە لە شێرپەنجەی (قۆڵۆن، گەدە، کۆم، ڕیخۆڵە باریکە) دەگرێتەوە، لەهەمانکاتیشدا بەرگری جەستە بەرزدەکاتەوە.

رووەکی شەکرۆکە لە ساڵی 2019 دا لە زانکۆی هارڤارد تۆمارکراوە، لەو ناوچانەی کوردستانیش دەڕوێت کە کشتوکاڵیان لێ ناکرێت، ئەم رووەکە دەکرێت بخورێت و خاوەن تامێکی شیرینە.



AM:11:38:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 4028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو