منداڵێک بووە خاوەنی درێژترین برژانگ لە جیهاندا


وێستگه‌نیوزـ

منداڵێکی تورکی بەهۆی برژانگە درێژەکانیەوە سەرنجی چەندین کەسی بۆخۆی راکێشاوە، و خانەوادەکەشی ئاشکرایانکردووە لە رێگەی بەکارهێنانی زەیتی زەیتونەوە برژانگی کوڕەکەیان بەوجۆرە درێژبووە.


ئەم منداڵە تورکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکیەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ناوبانگێکی باشی بەدەستهێناوە و سەرنجی زۆر کەسیشی بۆخۆی راکێشاوە، چونکە هەرچەندە تەمەنی نزیکەی دوو ساڵێکە بەڵام پێشبینی دەکرێت نازناوی خاوەنی درێژترین برژانگی لە جیهاندا پێ ببەخشرێت.

لەم بارەیەشەوە خانەوادەکەی ئاشکرایانکردووە، کە بە بەردەوامی زەیتی زەیتونیان بۆ برژانگی منداڵەکەیان بەکارهێناوە و هەر ئەوەش هۆکاری گەشەسەندن و درێژ بوونی برژانگەکانی بووە.


AM:10:56:24/07/2024






ئه‌م بابه‌ته 2532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو