لە تەمەنی 63 ساڵیدا ده‌بێته‌وه‌ بە دایک


وێستگه‌ نیوزـ

ژنێکی ته‌مه‌ن 63 ساڵی ئه‌مریكی بۆ جاری دووەم تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هه‌ژاند، جاری یه‌كه‌م به‌هۆی شووكردنی به‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ و جاری دووه‌میش به‌ هاوكاریی داكێكی جێگره‌وه‌، به‌نیازه‌ بۆ هه‌شته‌م جار ببێته‌وه‌ به‌ دایك.

شێریل ژنێکی بەتەمەنە و لە ساڵی 2021 دا لە ئەمریکا شووی به‌ کورێكی تەمەن 26دا كلاد، ئەم هاوسەرگیرییەش بەهۆی جیاوازی زۆری تەمەنی نێوانیان دەنگۆیەکی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا. 

لەمساڵیشدا شێریل ڕایگەیاند: بە یارمەتی دایکێکی جێگرەوە یەکەم منداڵی خۆی و هاوسەرەکەی لەدایک ده‌بێت، ئەم هەواڵەش هەمووانی بۆ جارێکی دیکە شۆککرد، ئەم دوو هاوسەرە لە نوێترین گرتە ڤیدیۆییاندا بە دڵخۆشی ده‌ركه‌وتون و ئاهەنگ بۆ ئاشکراکردنی ڕەگەزی منداڵەکەیان دەگێڕن کە کچە.

شێریل دەڵێت، لە سەرەتای هاوسەرگیریمانەوە پلانمان بۆ لەدایکبوونی یەکەمین منداڵمان دانابوو تا ببێتە بەری خۆشەویستییەکەمان، ماوەیەکیشە بەدوای دایکێکدا دەگەڕێین کە بتوانێت منداڵەکەمان لە ڕەحمیدا گەورەبکات.

شێریل لە درێژەی قسەکانیدا وتی، خەڵک زۆر ڕەخنەیان لێگرتووم کە چۆن بەم تەمەنەوە هاوسەرگیری دەکەم و منداڵم دەبێت، منیش ده‌ڵێم کەس نازانێت کەی دەمرێت و وتی: "من لە پێناو منداڵەکەم و هاوسەرەکەمدا دەژیم."

شێریل خاوەنی 7 منداڵی تر و 17 نەوەیە، لەدوای هاوسەرگیرییەکەشی لەگەڵ ئه‌و كوره‌ ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌، ئەکاونتەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ملیۆنان هەواداریان بۆ زیاد بووە.


PM:02:48:23/07/2024








ئه‌م بابه‌ته 4328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو