پاكه‌تێك بنێشتی دزی و دوو ساڵ زیندانی كرا

‌وێنە..گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

گه‌نجێكی كوه‌یتی به‌هۆی دزینی پاكه‌تێك بنێشت دوو ساڵ زیندانی ده‌كرێت.

له‌ كوه‌یت دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك به‌ تۆمه‌تی دزینی پاكه‌تێك بنێشت تۆمه‌تبار كرا، سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ئه‌لمجلس" كه‌ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ناوخۆیه‌، ئه‌و گه‌نجه‌، تۆمه‌تبار كرابوو به‌ دزینی پاكه‌تێك بنێشت كه‌ نرخه‌كه‌ی 75 دیناری كوه‌یتییه‌، واته‌ نزیكه‌ی 245 دۆلار.

ئه‌م رووداوه‌ له‌ پارێزگای حولی، له‌ ناوچه‌ی سه‌لوا و له‌ یه‌كێك له‌ مۆڵه‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كاندا روویداوه‌. بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، نزیكه‌ 250 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه‌.

یه‌كێك له‌وانه‌ له‌ كۆمێنتێكدا نوسیویه‌تی: "زۆر رێی تێده‌چێت ئه‌و كه‌سه‌ خاوه‌ن پێشینه‌بێت و پێشتر زیندانی كرابێت. له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ دادوه‌ره‌كه‌ له‌ ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌دا به‌زه‌یی پێدا نه‌هاتووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ سودی له‌ هه‌ڵه‌كانی پێشتر وه‌رنه‌گرتووه‌".

هه‌ندێكی دیكه‌ داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ توندترین شێوه‌ ڕوبه‌ڕووی هه‌ر جۆره‌ دزیكردنێك ببنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دزینی بنێشتێكیش بێت.


PM:03:58:05/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 3052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو