وه‌زیره مه‌غریبییه‌كه: ماچ نه‌كراوم
وێستگه نیوزـ
لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، بەشێک لە میدیاكانی وڵاتی مەغریب و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە پێشتر له‌لایه‌ن ڕۆژنامەیەکی ئوسترالی بڵاوكراوه‌تەوە، تیایدا بازرگانێکی ئوسترالی ژنێک ماچ دەکات، لە هەمان کاتدا هەمان سەرچاوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو ئافره‌ته وەزیری گواستنەوەی وزە لە مەغریب، لەیلا بن عه‌لی یه.
ڕۆژنامە ئوسترالییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "وێنەی ماچ"ێك بازرگانێکی دەوڵەمەند ئەندرۆ فۆڕێست کە سەرۆکی کۆمپانیایەکی زەبەلاحە لە بواری وزەی سەوز و کانزا و تەکنەلۆجیا و وەزیری مەغریب"له‌یلا بن عه‌لی" کۆدەکاتەوە و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه وێنەکە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا گیراوە، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێریك له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه هه‌واڵه‌كه سڕاوه‌ته‌وه له وێب سایته‌كه.
دوابەدوای ئەو ده‌نگۆیانه بەهۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەو وێنەوە دروستبوو، بێنالی ڕۆژی سێشەممە بێدەنگی خۆی شکاند و ڕه‌تی كردۆته‌وه ئه‌و ئافره‌ته‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه ئه‌و بێت.
لەبه‌رامبه‌ردا وەزارەتی گواستنەوەی وزە و گەشەپێدانی وڵاتی مه‌غریب ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووە:”ئەمە لە چه‌واشه‌كاری و درۆ و هه‌واڵێكی تەواو بێ بنەما زیاتر نییە”.
له‌یلا دووپاتیکردۆته‌وە "پابەندبوونی تەواو بە ئەخلاقی باش، ڕەفتاری باش و كاركردن بۆ ناوبانگێکی باش، و پەرۆشییەکەی بۆ ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی شەرەف و ڕەچاوکردن و کەرامەت لە کەسایەتییەکەی وەک ژنێکی مەغریبی و دایکی ڕەسەن لە لایەک و وەک وەزیرێکی بەرپرسیار لە حکومەتی شانشینی مەغریب کە بەرگری لە بەرژەوەندییە باڵاکان دەکات لە لایەکی دیکەوە له بنه‌مای كاركردن و ڕه‌فتاری ئه‌وه”.
ئه‌م خانمه لای وایه"هەوڵدان بۆ ناوزڕاندنی لەڕێگەی ئەو بڵاوکراوەی پێشتر باسکراوەوە یەکەمجار نییە، جۆرێکە لە تۆڵەسەندنەوە و ئامانجگرتن کە لەلایەن هەندێک گروپی بەرژەوەندیخوازەوە دەرچووە".
PM:01:55:29/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت