كۆتر و پشیله‌یه‌ك گه‌ره‌كێكی سلێمانیان بێ كاره‌با كرد
وێستگه نیوزـ
بەهۆی کۆتر و پشیلەیەک دوو محاویلە لە گەڕەکی مامۆستایان لەکارکەوتن و دواتر له‌لایه‌ن كاره‌بای رۆژئاوای سلێمانییه‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ شەممە، 25ی ئایاری 2024، لە سنوری پارکی ئازادی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان لەلایەن تیمەکانیانەوە پشکنین بۆ هەردوو محاویلەی ژمارە (2 و 6)ی گەرەکی مامۆستایان کرا و کێشەکانیان چارەسەرکرا ".
ئەوەش خرایەڕوو، محاویەی ژمارە 2 لەسەر فیدەری 65 بەهۆی باڵندەیەکەوە کێشەی بۆ دروست بوو، محاویلەی 6یش لەسەر هەمان فیدەر بەهۆی پشیلەیەکەوە دووچاری کێشە بوو، کێشەکان چارەسەرکرا و کارەبا گەڕایەوە بۆ هاوڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا.
PM:04:48:25/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت