محه‌مه‌د ره‌سوڵۆف سزادرا
وێستگه‌نیوز-
به‌تۆمه‌تی هاندانی خۆپیشاندان، محه‌مه‌د ره‌سوڵۆف ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئێرانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه به 5 ساڵ زیندانی سزادرا.
رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو، به گوێره‌ی وته‌ی پارێزه‌ره‌كانی، دادگایه‌كی ئێرانی، سزای 5 ساڵ زیندانی، بۆ محه‌مه‌د ره‌سوڵۆف ده‌ركردووه كه فیلمه نوێیه‌كه‌ی به‌شداری پێشبڕكێی ڤیستیڤاڵی كان ده‌كات.
پارێزه‌ر باباك پاكنیا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ی له ڤیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، چه‌ندین خه‌ڵاتی بردووه‌ته‌وه، جگه له زیندانیكردن، هه‌روه‌ها سزای لێدان به قامچی و غه‌رامه‌كردن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵك و ماڵیدا، بۆ ده‌ركراوه. به‌ڵام میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران، بڕیاری حوكمه‌كه‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
پاكنیا ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه دادگاكه، سزای 8 ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركردووه، له‌و سزایه 5 ساڵیان قابیلی جێبه‌جێكردنه. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ته‌وه ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دیاری نه‌كردووه بڕیاره‌كه‌ی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه كه‌ی ده‌رچووه.
محه‌مه‌د ره‌سوڵۆف ته‌مه‌نی 52 ساڵه، له مانگی ته‌موزی ساڵی 2022، ده‌ستگیركرا، هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گڕێته‌وه له مانگی ئایاری هه‌مان ساڵدا، به‌هۆی رووخانی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له خۆرئاوای ئێران كه كوژرانی زیاد له 40 كه‌سی لێكه‌وته‌وه، خۆپیشاندان كراوه و ئه‌ویش هانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی داوه.
دوای ئه‌و كاره‌ساته، ژماره‌یه‌ك له ده‌رهێنه‌ره ئێرانییه‌كان، به رابه‌رایه‌تی ره‌سوڵۆف، نامه‌یه‌كی كراوه‌یان بڵاوكرده‌وه، تێیدا داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان كرابوو، له روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی نیشتیمانی دژ به "گه‌نده‌ڵێ" و "نا كارامه‌یی" به‌رپرسه‌كان "چه‌كه‌كانیان بخه‌نه ئه‌ولاوه".
له 77 هه‌مین ڤیستیڤاڵی كان بۆ فیلم كه بڕیاره له 14 ته‌موزی داهاتوو، له باشوری فه‌ره‌نسا سازبكرێت، فیلمه نوێیه‌كه‌ی ره‌سوڵۆف "تۆی هه‌نجیره پیرۆزه‌كه"، خراوه‌ته لیستی فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌كان.
له ساڵی 2020 و له ڤیستیڤاڵی به‌رلین بۆ سینه‌ما، ره‌سوڵۆف له‌سه‌ر فیلمی "شه‌یتان بوونی نییه/ لا وجود للشیگان" كه فیلمێك بوو دژ به سزای له‌سێداره‌دان، خه‌ڵاتی "ورچی ئاڵتوونی" وه‌رگرت.
ساڵی 2023 له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی ڤیستیڤاڵی كان، ره‌سوڵۆف وه‌ك ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داوه‌ریكردن، بانگهێشتكرابوو. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شتكردنی لێ قه‌ده‌غه كرابوو، نه‌یتوانی به‌شداری بكات.
PM:03:33:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت