ئوم لول سزا درا
وێستگه نیوزـ
"هه‌دیل خالید عه‌بد ره‌شید" كچه تیكتۆكه‌ر و سه‌ماكاری عێراقی ناسراو به "ئوم لول" به‌هۆی پۆست و ڤیدیۆكانی كه به "ناوه‌رۆكێكی خراپ و دوور له دابونه‌ریت" له‌قه‌ڵه‌مدراوه، له‌لایه‌ن دادگایه‌كی عێراقه‌وه سزایه‌كی ئاسانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئوم لول بووه‌ته كچێكی به‌ناوبانگی ناو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقه‌وه به‌پێی مادده‌ی 403 له یاسای سزادان ژماره 111ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو به 4 مانگ زیندانی سزا دراوه.
دادگا له سزاكه‌یدا وتویه‌تی كه ناوبراو "وێنه و ڤیدیۆی نه‌شیاوی دوور له دابونه‌ریتی گشتی" بڵاوكردوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی ئوم لول، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه پاسپۆرتی دیپلۆماسی به‌و كچه تیكتۆكه‌ره درابێت، وه‌ك ئه‌وه چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان كردوه.
بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه، عه‌مید میقداد میری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نانه‌وه هیچ پاسپۆرتێكی دیپلۆماسی یان تایبه‌تی به‌و كچه نه‌داوه‌و داواشی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد له گواستنه‌وه‌ی زانیاری‌دا وردتر بن.
PM:04:42:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 5516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت