ژماره‌ی پێوانه‌یی له چاندنی نه‌مامدا به‌ده‌ستهێنا
وێستگه‌نیوز-
هه‌ر دارێك كه ده‌بڕدرێت ده‌بێت بچێنرێته‌وه، ئه‌مه وته‌ی كه‌سێكه كه ژیانی بۆ سه‌وزكردنه‌وه‌ی زه‌وی ته‌رخانكردووه، و ده‌یه‌وێت به جیهان ڕابگه‌یه‌نێت كه بێ بوونی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست، ئێمه‌ش ته‌ندروست نابین.
ئه‌نتۆنی مۆسیس كه یاریزانێكی ماراسۆنی ته‌مه‌ن 26 ساڵ و ژینگه‌پارێزێكی كه‌نه‌دییه، ڕۆژانه ڕووده‌كاته ئه‌و ناوچانه‌ی داره‌كانیان بڕدراون یاخود داریان تێدا نه‌ڕواوه، تا به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م زۆرترین ڕووبه‌ری خاكه‌كه‌یان پڕ له نه‌مام بكات.
ئه‌نتۆنی ئه‌م توانسته‌ی له چاندنی ژماره‌یه‌كی زۆر له نه‌مام له ڕووبه‌رێكی فراواندا، بۆ وه‌رزشه دڵخوازه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ماراسۆنه و له ته‌مه‌نی 17ساڵییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات و هه‌موو ساڵێكیش له پاڵه‌وانێتییه‌كانیدا به‌شدارده‌بێت.
ئه‌و له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا به‌رده‌وام خۆی به كه‌سێكی عاشق به سروشت و وه‌رزش و ڕكابه‌ریه سه‌خته‌كان داده‌نێت و ده‌شڵێت: "نه‌مام چاندن واده‌كات له‌خۆم ده‌ربچم و بگه‌مه ڕاده‌ی هه‌ستكردن به‌ئارامی ده‌روونی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد بیرله ئه‌نجامدانی سه‌ركێشییه‌ك بكاته‌وه و به‌هۆشیه وه ناوی بچێته كتێبی گینسه‌وه بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
ئه‌نتۆنی له‌هه‌وڵێكدا بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، و دوای دووساڵ له بڕیاردان و خۆئاماده كردن، له‌ساڵی 2021دا خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیهێنا و ژماره‌ی پێوانه‌یی له جیهاندا بۆ چاندنی زۆرترین نه‌مام له كه‌مترین كاتدا تۆماركرد، كه چاندنی زیاتر له 23 هه‌زار نه‌مام بوو له 24 كاتژمێردا .
به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌شی ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشووی شكاند كه چاندنی 15170 نه‌مام بوو له ساڵی 2001دا و له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌ی كه‌نه‌دییه‌وه به‌ناوی كێنی چاپلین.
له‌دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئه‌نتۆنی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی بڕوانامه‌كه‌ی كتێبی گینس و نووسینی (شانازی ده‌كه‌م كه ده‌ڵێم به فه‌رمی سه‌رسوڕهێنه‌رم)، خۆشی خۆی ده‌ربڕی.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خاوه‌نی په‌ڕه‌یه‌كی فه‌رمی تایبه‌ت به خۆیه‌تی به‌ناوی antomosplant، كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن شوێنكه‌وتووی هه‌یه و، ڕۆژانه چالاكییه‌كانی خۆی له نه‌مام چاندندا نیشانی بینه‌رانی ده‌دات، تا ببێته ئیلهام به‌خش بۆیان و پێكه‌وه زه‌وی له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بپارێزن.
ئه‌م كه‌سه كه‌نه‌دییه له ساڵانی ڕابردوودا، توانیویه‌تی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار رووه‌ك و نه‌مام له سه‌رانسه‌ری كه‌نه‌دادا بچێنێت و زۆرجاریش 9 كاتژمێری به‌م كاره‌یه‌وه به‌سه‌ربردووه.
ئه‌م كاره‌ی ئه‌نتۆنی له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی سروشتدا، ئه‌وه‌مان نیشانده‌دات كه له هه‌موو شێواوییه‌كانی جیهاندا و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه‌كاندا، له جاران زیاتر هه‌ساره‌كه‌مان پێویستی به‌هاوكارییه.
به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كانی جیهان به دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له‌یه‌ك كاتدا هه‌شت ملیار نه‌مام بچێنن، ئه‌بێت هه‌ساره‌ی زه‌وی چی به‌سه‌ربێت؟ كه له ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكی پیسبوون و گۆڕانی كه‌شوهه‌وای له‌سه‌ره.
به‌دڵنیاییه‌وه كه‌مترین گۆڕان كه ڕووبدات سه‌وزپۆشبوونی زه‌وی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌مئاوی و هه‌وای پیس و كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا.
PM:09:03:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت