كتێبێك به یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار
وێستگه‌نیوز، AFP-
كۆپییه‌كی ناوازه‌ی كتێبی "Breakfast at Tiffanys”ی نووسه‌ری ئه‌مریكی ترومان كاپۆت كه سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌دایكبووه و له ساڵی 1984 كۆچی دوایی كردووه و به‌رگه‌كه‌ی زیاتر له هه‌زار ئه‌ڵماسی له‌سه‌ره، به بڕی یه‌ك ملیۆن و نیو دۆلار خرایه‌ڕوو بۆ فرۆشتن.
به‌رگی كتێبه‌كه له چه‌رم دروستكراوه و به 1035 ئه‌ڵماس و یه‌ك یاقوت داپۆشراوه و تاكه كۆپی كتێبی "Breakfast at Tiffanys” (1958)ه كه واژۆی كاپۆت-ی له‌سه‌ره.
ئه‌و كتێبه كه كاركردن له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "Bentley & Skinner”ی به‌ریتانی تایبه‌تمه‌ند به زه‌ڕه‌نگه‌ری سێ ساڵی خایاند، تایبه‌ت كرابوو بۆ كۆمپانیای "Lux Mantis” كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی تایبه‌ته به فرۆشتنی كتێبی ده‌گمه‌ن و گرانبه‌ها و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌ناو قه‌فه‌سێكدا له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی ده‌گمه‌ن و گرانبه‌ها له نیویۆرك خراوه‌ته‌ڕوو.
كتێبه‌كه به نرخی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار خراوه‌ته‌ڕوو و زیادكردنی له‌سه‌ر ناكرێت و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كیش سه‌باره‌ت به‌م نرخه ناكرێت.
ئه‌ڵماسه‌كان له‌سه‌ر به‌رگه‌كه به شێوه‌یه‌ك دانراون كه وه‌ك به‌شێك له نه‌خشه‌ی مانهاتن ده‌ربكه‌ون.
یاقوتهكهش، له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی له گۆشه‌ی شه‌قامی پێنجه‌م و شه‌قامی 57 دانراوه، كه دوكانی زه‌ڕه‌نگه‌ری به‌ناوبانگی تیفانی لێیه، كه له مانگی نیسانی 2023دا كرایه‌وه.
PM:01:44:06/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت