گه‌وره‌ترین ماری جیهانه
وێستگه‌نیوز-
له‌دارستانه باراناوییه‌كانی ئه‌مازۆن گه‌وره‌ترین جۆری ماری جیهان دۆزرایه‌وه كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 8 مه‌تره و كێشی نزیكه‌ی 200 كیلۆگرامه.
فریك فۆنك، زانای زینده‌زانی هۆڵه‌ندی، له دارستانه باراناوییه‌كانی ئه‌مازۆن "گه‌وره‌ترین ماری له جیهاندا" دۆزییه‌وه كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 7.92 مه‌تر و كێشی نزیكه‌ی 199.58 كیلۆگرام.
توێژه‌ران ئه‌م ناوه لاتینییه‌یان (Eunectes akayima) له‌و جۆره نوێیه ناوه كه به مانای ئاناكۆندای سه‌وزی باكوور دێت.
تا ئێستا له ناوچه‌ی ئه‌مازۆن، ته‌نها یه‌ك جۆر له ماری "ئاناكۆندای سه‌وز" یان "ئاناكۆندای زه‌به‌لاح" دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌م جۆره له ئاناكۆندا كه له رووبار و خاكی شێداری ئه‌مریكای باشووردا ده‌ژی، به‌وه جیاده‌كردێته‌وه كه خێراییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه و توانایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كوشتنی نێچره‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش له رێگه‌ی خۆئاڵاندنی به‌ده‌وری نێچیره‌كه‌دا و خنكاندنی و قووتدانی به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئاناكۆندای سه‌وز، له رووی بۆماوه‌ییه‌وه، دوو جۆری جیاوازن. ئه‌و توێژه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ره‌سه‌نی گه‌لی واۆرانی كاریان كردووه، چه‌ند سامپڵێكیان له ئاناكۆندای سه‌وزی باكور Eunectes akayima له ناوچه‌ی بامینۆ، له هه‌رێمی بایهواری، له ناوچه‌ی ئه‌مازۆنی ئیكوادۆر، وه‌رگرتووه و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامداوه.
ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه كه له گۆڤاری Diversity بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاناكۆندای سه‌وزی باكوور، به جۆرێكی تایبه‌ت وه‌سف ده‌كات.
زانا هۆڵه‌ندییه‌كه ده‌ڵێت: "ئاناكۆندا سه‌وزه‌كان له‌و ناوچانه‌ی تێیدا ده‌ژین، له ئه‌مریكای باشوور، له‌وانه‌ش فه‌نزوێلا و سۆرینام و غۆیای فه‌ره‌نسا، پێده‌چێت، جۆرێكی ته‌واو جیاوازبن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ناوچه‌ی ئه‌مازۆن، به‌هۆی گۆڕانكاریی كه‌ش و هه‌وا و بڕینه‌وه و لابردنی به‌رده‌وامی دارستانه‌كان، رووبه‌ڕووی فشارێكی زۆر بووه‌ته‌وه. به دروستی و به كرده‌یی، زیاد له پێنج ناوچه‌ی ئه‌مازۆن، له‌ناوچوون و نه‌ماوون. رووبه‌ری ئه‌و ناوچه له‌ناوچووانه، زیاد له 30 هێنده‌ی رووبه‌ری هۆڵه‌ندایه. مانه‌وه‌ی ئه‌م ماره زه‌بلاحه به‌ناوبانگانه، به ته‌واوه‌تی په‌یوه‌سته به پارێزگاری كردن له ژینگه سروشتییه‌كه‌یان".
پرۆفیسۆر جیسۆس ریڤاس كه ئاماده‌كاری سه‌ره‌كی راپۆرته‌كه بووه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌وه یه‌كه‌مجاره، هه‌ستی كردووه زیاد له جۆرێك له ئاناكۆندای سه‌وز هه‌یه و ده‌ڵێت: "من ماوه‌ی 32 ساڵه، توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئاناكۆندا ده‌كه‌م، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره ده‌خاته‌ڕوو ئاخۆ ده‌بێت چه‌ند جۆری دیكه‌ی ئاناكۆندا هه‌بێت كه ئێمه هیچ شتێكیان له‌باره‌وه نازانین. ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئاناكۆندا، ئه‌و هه‌موو ساڵه كه‌س نه‌یبینیبێت، ئه‌ی سه‌باره‌ت به ئاژه‌ڵ و رووه‌كه‌كانی دیكه بڵین چی كه كه‌متر دۆزراونه‌ته‌وه و كه‌متر توێژینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌كراوه".
PM:07:04:22/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 3316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت