سیێجی ئۆزاوا كۆچی دوایی كرد
وێستگه‌نیوز-AFP-
سیێجی ئۆزاوا به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆركێسترای ژاپۆنی له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا له شاری تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن كۆچی دوایی كرد.
رۆژی هه‌ینی میدیاكانی ژاپۆن بڵاویانكرده‌وه كه سیێجی ئۆزاوا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ناوبانگی ئۆركێسترای ژاپۆنی كه سه‌ركردایه‌تی به‌شێك له به‌ناوبانگترین ئۆركێستراكانی جیهان ده‌كات، له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له تۆكیۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كۆچی دوایی كرد.
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گشتی NHK و میدیاكانی تری ژاپۆن رایانگه‌یاند كه ئۆزاوا ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی سستبوونی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، ڕۆژنامه‌ی ئاساهی شیمبونیش بڵاویكرده‌وه كه پرسه‌كه‌ی به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه.
ئۆزاوا له ساڵی 1935 له‌دایكبووه، له قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌ستیكردووه به فێربوونی ژه‌نینی پیانۆ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا له كاتی ئه‌نجامدانی یاری ره‌گبیدا دوو په‌نجه‌ی شكاوه، ڕووی له به‌ڕێوه‌بردنی ئۆركێسترا كردووه.
ئۆزاوا له ساڵی 1959 ڕووی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد، و هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی جیهانی مۆسیقای كلاسیكی ناسی، له‌وانه هێربێرت ڤۆن كاراجانی نه‌مسایی و ئاوازدانه‌ر و ڕێبه‌ر لیۆنار بێرنشتاین، كه دووه‌میان بووه یاریده‌ده‌ری ڕێبه‌ری ئۆركێسترای فیلارمۆنیكی نیویۆرك له ئه‌مریكا له وه‌رزی 1961-1962دا.
پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆركێستراكانی شیكاگۆ (ئه‌مریكا)، تۆرۆنتۆ (كه‌نه‌دا) و سانفرانسیسكۆ (ئه‌مریكا) بووه و بۆ ماوه‌ی 29 ساڵ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری مۆسیقای ئۆركێسترای سه‌مفۆنی بۆستن (ئه‌مریكا) كاری كردووه ، یه‌كێك له هۆڵه كۆنسێرته‌كانی به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناونراوه.
له ساڵی 2002 پۆسته‌كه‌ی به‌جێهێشت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌كی ئۆركێسترای خانه‌ی ئۆپێرا ڤیه‌نا له نه‌مسا، تا ساڵی 2010.
سه‌ره‌ڕای جووڵه‌ی له نێوان دیارترین پایته‌خته‌كانی مۆسیقای كلاسیك له جیهاندا، سیێجی ئۆزاوا پابه‌ند بوو به ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ژاپۆنییهكهیهوه، به تایبه‌تی له ساڵی 1984 ئۆركێسترای نێوده‌وڵه‌تی سایتۆ كێنێنی دامه‌زراند، پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1992 فێستیڤاڵێك دابمه‌زرێنێت كه له‌و كاته‌وه ناوی ئه‌وی هه‌ڵگرتووه و له2014ه‌وه و بووه‌ته بۆنه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ساڵانه بۆ هونه‌رمه‌نده‌كانی ژاپۆن.
AM:10:13:10/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت