به‌وێنه..شاجوانی زه‌وی هه‌ڵبژێردرا
وێستگە نیوز-
پێشبڕكێی شاجوانی زه‌وی یه‌كێكه له كۆنترین پێشبڕكێكانی هه‌ڵبژاردنی شاجوان له جیهاندا هاوشێوه‌ی "شاجوانی گه‌ردوون" و " شاجوانی جیهان" و "شاجوانی نێوده‌وڵه‌تی".
خانمێكی به‌ریتانی به‌ناوی" دریتا زیری" ڕۆژی هه‌ینی بووه براوه‌ی پێشبڕكێی شاجوانی زه‌وی بۆ ساڵی 2023.
هاوكات خانمێكی فلیپینی به‌ناوی" ئهلیانا ئهدوانا" بووه شاجوانی هه‌وا و خانمه هونه‌رمه‌ندی ڤێتنامی"دو لان " بوەته براوه‌ی خه‌ڵاتی شاجوانی ئاو، كورا بلیالولت له تایلانده‌وه نازناوی شاجوانی ئاگری پێدرا، زیری بێجگه له‌وه‌ی ده‌بێته شاجوانی زه‌وی بۆ ساڵی 2023 ده‌شبێته باڵیۆزی ژینگه بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان.
PM:05:46:23/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 4400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت