ژاپۆن... شۆفێری ته‌كسییه‌ك به‌هۆی كۆترێكه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
پۆلیسی شاری تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن، شۆفێرێكی ته‌كسییان ده‌ستگیر كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به مه‌به‌ست، به ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی خۆی كردووه به‌ناو پۆلێك كۆتر كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه نیشتبوونه‌وه و یهكێكیانی كوشتووه.
وتهبیژهكهی پۆلیسی تۆكیۆ به ئاژانسی فرانس پرێسی وتووه كه "ئاتسۆشی ئۆزاروای ته‌مه‌ن 50 ساڵ، ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی بۆ كوشتنی كۆتره‌كه به‌كارهێناوه و رۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌هۆی (سه‌رپێچیكردنی یاساكانی پاراستنی ژیانی كێوی) ده‌ستگیركراوه".
به گوێره‌ی میدیا ناوخۆییه‌كان، تۆمه‌تباره‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و بۆیه خۆی كێشاوه به باڵنده‌كاندا چونكه: "مه‌سه‌له‌كه بۆ كۆتره‌كه به‌جێهێڵراوه كه پێویسته خۆی له ئۆتۆمۆبێله‌كه لابدات".
له ژاپۆن به یاسا، راوكردنی كۆتری كێوی له شوێنی ئاوه‌دانی قه‌ده‌غه‌كراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتڕاستكردایهوه بوونه سه‌رچاوه‌ی بێزاری، وه‌ك زیانگه‌یاندن به به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان یان به مه‌ڕوماڵات، ئه‌وا ته‌نها به وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، رێگه به راوكردنیان ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ژاپۆن، باس له‌وه ده‌كرێت شۆفێره‌كه، دوای ئه‌وه‌ی ره‌نگی ترافیك لایته‌كه سه‌وز بووه، به‌خێرایی شه‌ست كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، ده‌رچووه و خۆی كێشاوه به باڵنده‌كاندا.
یه‌كێك له رێبوارهكانی سه‌ر شه‌قامه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی گوێی له ده‌نگی ماشێنی ئۆتۆمۆبیله‌كه بووه كه به‌خێرایی تێپه‌ڕیوه، په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه و رووداوه‌كه‌ی پێڕاگه‌یاندوون.
پزیشكێكی ڤێرته‌رنه‌ری پشكنینی بۆ لاشه‌ی كۆتره‌كه كردووه، ده‌ركه‌وتووه هۆكاری مردنه‌كه‌ی (زه‌بر یان به‌ركه‌وتن/ صدمه) بووه.
به‌گوێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی "فوجی" به له‌به‌رچاوگرتنی كاره‌كه‌ی وه‌ك شۆفێرێكی پیشه‌گه‌ر، پۆلیس ره‌فتاره‌كه‌ی به "زۆر زیانبه‌خش" وه‌سفكردووه و هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه شۆفێره‌كه ده‌ستگیربكات.
PM:08:14:07/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 2004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت