قرش ژنێكی ئه‌مریكی خوارد
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز- AFP
		
ژنێکی تەمەن 44 ساڵانی ئەمریکی رۆژی دووشەممە لەکاتی رۆیشتنی به به‌له‌مێكی چوپی وه‌رزشی "كیك" لە کەناراوێکی هاوینەهەواری باهاماس قرشێك په‌لاماری دا‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
	
"ژنەکە لەگەڵ پیاوێکدا لە کەناری هاوینەهەوارییەک کە دەکەوێتە رۆژئاوای نیو پرۆڤیدێنس بە پەلە دەڕۆیشتن، کاتێک نەهەنگێک پێوەی داوە".
	
ئەندامێکی فریاگوزاری دەریایی لە کۆمەڵگەی هۆتێلەکە ژن و پیاوەکەی بردووە بۆ کەنار دەریاکە پێش ئەوەی فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ بکات.
	
پۆلیس ئاماژەی بەوەدا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
	
گەشتیاری توخمێکی بنەڕەتی لە ئابووری باهاماسدا پێکدەهێنێت،  زیاتر لە سێ هەزار دوورگە لەخۆدەگرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر له هۆتێل لە کەنار دەریاکەداههن.
	
بەپێی ئامارێكی نێودەوڵەتی  ساڵی رابردوو 89 پێوەدانی نەهەنگ لە سەرانسەری جیهان تۆمارکراوە.
 
        
        PM:02:15:05/12/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1976
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت