توێژینه‌وه‌یه‌ك، دایكان و باوكان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، هۆشداری ده‌دات به‌وه‌ی هاواركردنی دایك و باوك به‌سه‌ر منداڵه‌كان، یان وه‌سفكردنی منداڵه‌كان به گه‌مژه، له‌وانه‌یه وا له‌و منداڵانه بكات له داهاتوودا، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ربێت زیان به خۆیان بگه‌یه‌نن یان ببن به به‌كارهێنه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان.
توێژینه‌وه‌كه له لایه‌ن توێژه‌رانی زانۆكی كۆلێژی له‌نده‌ن (UCL) ئاماده‌كراوه و له گۆڤاری (ساینس دایرێكت/ Science Direct) بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات: "وتنی قسه‌ی ناشرین و نه‌شیاو كه له كه‌سانی پێگه‌یشتووه‌وه به منداڵ ده‌وترێت، چه‌ندین جۆر له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه هاواركردن، ناوزڕاندنی منداڵه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌ی زاره‌كی".
ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه كه به‌م دواییانه له وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه، هه‌زار منداڵی له‌خۆگرتووه، ته‌مه‌نیان له نێوان 11 بۆ 17 ساڵ بووه. له سه‌دا 41% ئه‌و منداڵانه وتوویانه كه‌سه گه‌وره‌كان، كه زۆربه‌یان دایك باوك یان چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی یا مامۆستا یاخود دایك و باوكی هاوڕێكانیانن، زۆرجار بۆ ئه‌وه‌ی لۆمه‌یان بكه‌ن و خه‌تاكه بخه‌نه ئه‌ستۆی منداڵه‌كان یان سوكایه‌تیان پێبكه‌ن یان گله‌ییان لێ بكه‌ن، وشه‌ی ناخۆش و ئازاربه‌خش به‌كارده‌هێنن.
كاتێك پرسیاری ئه‌وه له منداڵه‌كان كراوه، كامانه‌ن ئه‌و قسه ناشرین و ئازاربه‌خشانه‌ی كه زۆرترین جار به‌رامبه‌ریان كراوه؟ منداڵه‌كان ئاوا وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه: "تۆ هیچ سودێكت نیه"، "تۆ گه‌مژه‌یت"، "نا‌توانیت هیچ شتێك به شێوه‌یه‌كی راست ئه‌نجامبده‌یت". به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه، منداڵه‌كان ئه‌م قسه باش و ئه‌رێنییانه‌یان له گه‌وره‌كانه‌وه بیستووه: "من شانازیت پێوه ده‌كه‌م"، "تۆ ده‌توانیت ئه‌وه بكه‌یت"، "من بڕوام به تۆ هه‌یه".
پیته‌ر فۆناگی سه‌رۆكی به‌شی ده‌روونناسی و زانستی زمانه‌وانی له زانكۆی كۆلیژی له‌نده‌ن و یه‌كێك له به‌شداربووانی نووسینه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه، ده‌ڵێت: "منداڵ له ڕووی بۆماوه‌ییه‌وه، متمانه به‌و شتانه ده‌كات كه گه‌وره‌كان ده‌یكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی جدیی وه‌ریده‌گرن. جا ئه‌گه‌ر ئێمه خیانه‌تمان له‌م متمانه‌یه كرد، به به‌كارهێنانی وشه‌ی ناشرین و نه‌شیاو، له‌بری فێركردنیان. ئه‌مه وا ده‌كات منداڵ، نه‌ك ته‌نها هه‌ست به شه‌رم و گۆشه‌گیری و دووره‌په‌رێزی بكات، به‌ڵكو ناتوانن كارلێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌یان بكه‌ن و ناتوانن سودێكی ته‌واو له فێربوونی كۆمه‌ڵایه‌تی ببینن".
ئه‌و زانا ده‌روونناسه له‌سه‌ر وته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "ئێمه له میانه‌ی سه‌دان توێژینه‌وه‌وه، ئه‌وه ده‌زانین وتنی قسه‌ی ناشرین و نه‌شیاو، كاریگه‌ری تووندی له‌سه‌ر منداڵ ده‌بێت، له‌وانه دووچاری شپرزه‌یی ده‌روونی به‌رده‌وامی ده‌كات، به زه‌حمه‌ت په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات، تێكچوونی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی لێده‌كه‌وێته‌وه، دووباره ئازاردانه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه، ئه‌گه‌ری دروستكردنی هه‌ڵوێستی زیانهخۆر له ژیانیدا، بۆ نمونه مامه‌ڵه‌كردنی به شێوه‌یه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانی".
ئاماژه‌شی به‌وه كرد: "خراپ به‌كارهێنانی زمان، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێزی كه‌سه‌كه بۆ خودی خۆی، به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و مه‌ی، زیادبوونی مه‌ترسی تووشبوون به دڵه‌ڕاوكی و خه‌مۆكی".
PM:02:34:06/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 4484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت