به فه‌رمی... هیندستان ده‌بێته "بهارات"
وێستگه نیوز-
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌چونی لوتكه‌ی "جی 20"، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، بانگهێشتنامه‌یه‌كی به ناوی سه‌رۆكی "بهارات"ه‌وه ئاڕاسته‌ی به‌شداربووان كرد.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان ناریندرا مۆدی، ڕایگه‌یاند ناوی هیند ده‌بێت به "بهارات"، ئه‌م وشه‌یه "بهارات" وشه‌یه‌كی زمانی سانسكریتی كۆنه و به‌شی زۆری مێژوونووسان، پێیانوایه وشه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكستی هیندۆسییه دێرینه‌كان.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گروپی بیست؛ كه بڕیاره له رۆژی 9 ئه‌یلولی ئه‌م مانگه، له هیندستان سازبكرێت، نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی بۆ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ناردووه، تا ئاماده‌ی ئێواره خوانێكی فه‌رمی ببن. به‌ڵام ئه‌و بانگهێشتنامانه، له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا شه‌پۆلێكی سه‌رسوڕمانی به‌دوایخۆیدا هێناوه.
له هه‌نگاوێكدا كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی پارتی ناسیۆنالیسی هیندۆسی ده‌خاته‌ڕوو، بۆ لابردنی ئه‌و ناوانه‌ی كه به ناوی قۆناغی ئیمپریالیزمی ده‌زانن، بانگهێشتنامه فه‌رمییه‌كان به ناوی "سه‌رۆكی بهارات" له بری "سه‌رۆكی هیند"، واژۆكراون. ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هه‌ندێك له پارته سیاسییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه، روبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند و به‌رفراوان بووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به سه‌رۆكی هیندستان خانم درۆبادی مۆرمۆ، له‌و بانگهێشتنامه فه‌رمییانه‌ی نێردراون بۆ سه‌رۆكه‌كه‌كانی گروپی بیست، له بری ئه‌وه‌ی بنووسرێت "سه‌رۆكی هیند/ رئیسه الهند" نووسراوه "سه‌رۆكی بهارات/ رئیسه بهارات".
ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له 1.4 ملیار كه‌س زیاتره، دوو ناوی فه‌رمی هه‌یه: هیند و بهارات. به‌ڵام ناوی هیند، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، زۆرتر به‌كاردێت.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌وڵیاندا ناوی وڵاته‌كه بگۆڕن بۆ "بهارات"، چونكه ناوی هیند، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی ئیمپریالیزیمی به‌ریتانی. به‌ڵام دادگای باڵا ڕه‌تیكرده‌وه.
PM:11:28:05/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت