سه‌رۆك كچه‌كه‌ی كرد به راوێژكاری خۆی
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
شه‌وكه‌ت میرزیۆییڤ، سه‌رۆكی ئۆزبه‌كستان به مه‌رسومێكی كۆماری "سه‌عیده"ی كچی كرد به راوێژكاری خۆی.
		
	
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌رۆكی ئۆزبه‌كستان، سهعیجه میرزیۆڤا، كه ده‌كاته كچی خۆی، به راوێژكار له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار دیاریكرد و پۆستێكی سه‌ره‌كیی پێدا كه به‌مدواییه له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كاندا بۆی داتاشراوه.
	
	
به‌پێی میدیا جیهانییه‌كانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌و چاكسازییانه كه‌چی پۆسته سیاسییه‌كان ته‌نها په‌یوه‌سته به چه‌ند كه‌سانێكی دیاریكراوی ناو بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سك كه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران قۆرغ كراوه.
	
	
دیاریكردنی كچه‌كه‌ی سه‌رۆك، دوای ئه‌وه دێت كه شه‌وكه‌ت میرزیۆییڤ له ماوه‌ی رابردوودا به به‌ده‌ستهێنانی 87% ده‌نگی هه‌ڵبژاردن به سه‌رۆك دیاریكرایهوهو پرۆسه‌ی چاكسازیی راگه‌یاند، له‌كاتێكدا ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چاودێران ره‌خنه‌یه‌كی زۆریان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌بوو.
	
	
سه‌عیده-ی كچی سه‌رۆك، له‌دایكبوی 1984ه و زمانه‌كانی ئینگیزی و روسی به باشی ده‌زانێت و له‌و كاته‌وه‌ی باوكی له ساڵی 2016 بوو به سه‌رۆك كۆماری ئۆزبه‌كستان، ئه‌و خانمه وه‌ك به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كاری كردوه.
        
        PM:09:20:25/08/2023 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									19576
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت