ره‌فتاری ناشرینی مامۆستایه‌ك له‌گه‌ڵ كچه خوێندكاره‌كانی
وێستگه نیوزـ
له خوێندنگه‌یه‌كی ئه‌هلیی عێراق مامۆستایه‌ك ره‌فتاری نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر خوێندكاره كچه‌كانی كردووه و قسه‌ی ئاست نزمی پێ وتوون.
به‌پێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق مامۆستاكه ناوی (حسێن هاشمی)یه و مامۆستای وانه‌ی كیمیای پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ییه له خوێندگه‌یه‌كی ئه‌هلیی عێراق و به‌جۆرێكی ناشیرین سه‌رزه‌نشتی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كردووه كه نمره‌ی كه‌میان هێناوه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، مامۆستاكه به‌ده‌م وتنی "قه‌شمه‌ر" و "له‌شتان داڕزێت" په‌ڕاوی تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ كچه خوێندكاره‌كان هه‌ڵداوه و زۆر لێیان توڕه بووه، ئه‌مه‌ش له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
PM:09:49:16/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 36660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت