له 5 حاڵه‌ته‌دا ئێرباگی ئۆتۆمبێل ناكرێته‌وه
وێستگه نیوز-
ئێرباگ به‌شێكی سه‌ره‌كی‌و گرنگی سیستمی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێله، كه شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كان له‌كاتی لێدان‌و رووداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌پارێزێت.
ئێرباگ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك كارده‌كات له‌ڕێگه‌ی هه‌سته‌وه‌ره‌وه، كاتێك ئۆتۆمبێل رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و رووداوی هاتووچۆ ده‌بێته‌وه ئه‌م ئێرباگانه ده‌كرێنه‌وه‌و شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێل، له‌زه‌بری لێدان‌و به‌ركه‌وتن ده‌پارێزن.
به‌وته‌ی شاره‌زایان، پێویسته شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كان هه‌میشه پشتێنی سه‌لامه‌تی ببه‌ستن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئه‌گه‌ری ته‌قینی ئێرباگ له‌كاتی رووداوه‌كاندا و نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تیدا، هه‌ندێك لهئێسكی جه‌سته رووبه‌ڕووی ئازارێكی زۆر ده‌بنه‌وه، هاوكات ئامۆژكاری شۆفێران ده‌كه‌ن كه هه‌میشه ماوه‌ی (25)سانتیمه‌تر له‌نێوان جهستهیانو سوكانو ئه‌و به‌شانه‌ی ئۆتۆمبێل بهێڵنه‌وه كه ئێرباگیان تێدایه.
به‌ڵام پێنج حاڵه‌ت هه‌ن كه له‌كاتی رووداوه‌كانی هاتووچۆدا، ئێرباگ تێیاندا ناته‌قێت و كارا نابێت كه بریتین له:
1-كاتێك ئۆتۆمبێل له‌دواوه تووشی رووداوی هاتووچۆ ببێت، به‌شێوه‌كی گشتی زۆربه‌ی ره‌های ئۆتۆمبێله‌كان، هه‌سته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌سیستمی ئێرباگ لهپاشهوهیاندا نییه، بۆیه كاتێك ئۆتۆمبێل له‌دواوه دووچاری لێدان‌و رووداوی هاتووچۆ ده‌بێت، ئێرباگ ناتهقێتو كارا نابێت، هاوكات له‌حاڵه‌تێكی دیكه‌دا ئێرباگ له‌كاتی رووداوی هاتووچۆدا كارناكات، ئه‌وه‌یش كاتێك ئۆتۆمبێل به‌ر ستونو دار ده‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌قی به‌ركه‌وتنه‌كه له‌یه‌ك خاڵدا كۆده‌بێته‌وه، كه پێده‌چێت هه‌سته‌وه‌ری سیستمی ئێرباگی تێدا نه‌بێت.
2-پێكدادان له‌كاتی خلیسكان و لادان لهڕێڕهوو كۆنترۆڵ له‌ده‌ستداندا، له‌و حاڵه‌تانه‌دا زۆربه‌ی كات هه‌سته‌وه‌ره‌كان كارناكه‌ن و ته‌نی به‌ركه‌وتوو دیاری ناكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه ئێرباگه‌كه له‌كاتی رووداوی هاتووچۆدا ناكرێنه‌وه.
3-له‌كاتی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلدا ئێرباگه‌كان ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه و لاته‌نیشته‌كان كارناكه‌ن و شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان له‌ئه‌گه‌ری وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلدا ناپارێزن.
4-له‌كاتی ئیستۆپگرتنی توندا: له‌و حاڵه‌تدا پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به‌هۆی ئیستۆپگرتنهكهوه نزم ده‌بێته‌وه و هه‌سته‌وه‌ره‌كان له‌و حاڵه‌ته‌دا ناتوانن ته‌نه‌كان و مه‌ترسیه‌كان دیاری بكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه له‌ئه‌گه‌ری رووداوی هاتووچۆدا ئێرپاگ ناكرێته‌وه.
5-بوونی شه‌پۆلی ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان كه به‌شێوه‌ی واریهلێس كارده‌كه‌ن، ته‌شویش له‌سه‌ر هه‌سته‌وه‌ره‌كان دروستده‌كه‌ن و له‌ئه‌گه‌ری رووداوه‌كانی هاتووچۆدا، ئه‌و هه‌سته‌وه‌رانه به‌و هۆیه‌وه ناتوانن فه‌رمان بهئێرباگهكان بكه‌ن بكرێنه‌وه.
*له په‌یجی رادیۆی هاتووچۆی سلێمانی وه‌رگیراوه.
PM:02:33:07/04/2023
ئه‌م بابه‌ته 3844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت