به‌ڤیدیۆ..چاوی هه‌ڵبڕی و كه‌وت به زه‌ویدا
وێستگه نیوزـ
ئه‌لیسا كارلسن شوارتز، پسپۆڕی كه‌شناسی له لۆس ئه‌نجلۆس له‌وكاته‌ی ویستی له كه‌ناڵی سی بی ئێس هه‌واڵه‌كان پێشكه‌ش بكات، به‌جۆرێكی ترسناك چاوی هه‌ڵبڕی و ره‌نگی زه‌رد ههڵهڕا و كه‌وت به زه‌ویدا.
خانمه هاوكاره‌كه‌ی راسته‌وخۆ دوای ته‌واوبونی رۆڵی خۆی، رووی له ئه‌لیسیا كرد و نه‌یده‌زانی كه ناوبراو حاڵی باش نییه، بێژه‌ره‌كه به ئه‌لیسای وت: "ئه‌لیسا، ئه‌مه ئه‌و بێده‌نگییه‌یه كه پێش هه‌ڵكردنی زریانه‌كه له ئارادایه".
ئه‌لیسا ده‌یویست باس له هه‌ڵكردنی زریانێك بكات كه به‌خۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام له‌پڕ چاوی هه‌ڵبڕی و ویستی خۆی به مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می بگرێته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی و كه‌وت به زه‌ویدا.
هاوكاره‌كانی و كارمه‌نده‌كان رایانكرد بۆلای و ئه‌لیسا برا بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه ئه‌م خانمه بێژه‌ره، سهمامهیهكی دڵی ته‌واو نییه و پێشتریش ئاوا له‌كاتی كاركردندا له‌هۆش خۆی چووه‌و دواتر ته‌ندروستی باش بوه‌ته‌وه.
PM:07:54:24/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 9520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت