كردیان به قوربانی بۆ جنۆكه
         
                ئەحمەد کرا بە قوربانی بۆ جنۆکە
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
ئه‌حمه‌د گه‌نجێكی میسرییه و ئه‌وكاته‌ی پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی دۆزییه‌وه، لاشه‌كه‌ی كرابوو به سێ پارچه‌وه، پۆلیس دوای لێكۆڵینه‌وه كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد و ده‌ركه‌وت له‌به‌ر خاتری جنۆكه كراوه به قوربانی.
	
	
سێ پارچه لاشه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د له سێ شوێنی جیاوادا له ناوچه‌ی دیرۆت سه‌ربه پارێزگای ئه‌سیوت له‌ملاولای رێگاوبانه‌كان دۆزرانه‌وه، پۆلیس پور و مامه‌كانی ده‌ستگیركردوه و یه‌كێ: له پوره‌كانی به پۆلیسی وتوه "ئه‌حمه‌د ماڵی نزیك بووه له ماڵی مامی و و پورێكی بانگی كردوه بۆ ماڵی خۆیان و له‌وی راده‌ستی 7 كه‌سی تری كردوه".
	
به‌وته‌ی پوری قوربانییه‌كه، ئه‌و حه‌وت كه‌سه له ماڵه مامێكی ئه‌حمه‌د به چه‌قۆیه‌كی تیژ كوشتویانه و كردویانه به سێ پارچه‌وه.
	
راستیی چیرۆكه‌كه ئه‌وه‌بوو كه كه‌سوكاره‌كه‌ی ویستویانه به قوربانیكردنی ئه‌حمه‌د گۆڕستانێكی كۆنی پڕ له ئاسه‌وار بكه‌نه‌وه و پارچه ئاسه‌واریان ده‌ست بكه‌وێت، ئینجا په‌نایان بۆ چه‌ند جادوگه‌رێك بردوه و ئه‌وانیش پێیان وتوه كه ئه‌حمه باشترین كه‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربڕدرێت و بكرێت به قوربانی بۆ جنۆكه‌كانی ناو گۆڕستانه‌كه تا گۆڕه‌كان هه‌ڵبده‌نه‌وه.
        
        PM:03:48:09/09/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									5260
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت