بۆ کوشتنی قالۆنچە داینا ماڵەکەی تەقییەوە 
         
                
        
        
        
          وێستگە نیوز_
	
	ھاوڵاتییەکی روسی لە کاتی ژەھراویکردنی ماڵەکەی لەپێناو قەڵاچۆکردنی ئەو قالۆنچەیەی کە بێزاری کردبوو، بەھۆی ھەڵەیەکەوە لە ماڵەکەیدا تەقینەوەیەک روویدا. 
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، ماڵەکە لە شاری نوفوروسیسک بووە لە نزیک دەریای رەش، ئەو پیاوەی لە ماڵەکەدا ژیاوە مادەی دیکلوروفوس رشتووە بە مەبەستی نەھێشتنی قالۆنچەکە، بەڵام ئەو شلەیە لەگەڵ ماددەیەکی تر تێکەڵ بووە و ئەوەش بووەتە ھۆی تەقینەوەکە. 
لە ئەنجامی تەقینەوەکە پیاوەکە شان و سەری بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. 
دیکلوروفوس بۆ لەناوبردنی مێروو بەکاردێت و ئەگەر لەگەڵ ھەندێک ماددەی کیمیایی تردا تێکەڵ ببێت کاردانەوەی زیانبەخشی دەبێت.
        
        
PM:06:27:02/09/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									4780
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت