شاندێکی قەتەری سەردانی تارانی کردووە
وێستگەنیوز- ئارام
عەلی
لە
کاتێکدا گرژییەکانی گەرووی هورمز بوونەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی هاتووچۆی دەریایی و گواستنەوەی نەوت، شاندێکی
قەتەری لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆبووەوە، هاوکات سەرۆک کۆماری ئێران
هۆشداری دەدات کە وڵاتەکەی لە «جەنگێکی ئابووریی بێدەنگدایە» کە لە جەنگی
مووشەکەکان سەختترە.
کازم
غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رۆژی هەینی شاندێکی قەتەری
سەردانی تارانی کردووە و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەیدا
ئەنجام داوە، کە ئامانج لێی تاوتوێکردنی پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە بووە.
ئەم جووڵە دیپلۆماسییە هاوکاتە لەگەڵ پاشەکشەیەکی
بەرچاوی جووڵەی بازرگانی لە گەرووی هورمز، بەپێی داتاکانی دەستەی ئۆپەراسیۆنە
بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا (تا 18ـی تشرینی دووەم)، تەنها 263کەشتی بە گەرووەکەدا تێپەڕیون، کە بە ڕێژەی 15%کەمترە لە هەفتەی پێش خۆی و 20% کەمترە بەراورد بە دوو هەفتە پێشتر.
لەسەر ئاستی وزەش، ئامارەکان دەریدەخەن ژمارەی
نەوتهەڵگرەکان لە 52 نەوتهەڵگرەوە بۆ 37دانە دابەزیوە، هەروەها قەبارەی رۆیشتنی نەوت لە هەفتەی دووەمی ئەم مانگەدا بۆ
نزیکەی نیوەی هەفتەی یەکەم کەمی کردووە.
لە
لایەکی دیکەوە و سەبارەت بە لێکەوتە ئابوورییەکانی ئەم دۆخە، مەسعود پزیشکیان،
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوە کرد، ئێران لە رووی ئابووریەوە رووبەڕووی
«جەنگێکی بێدەنگ» بووەتەوە کە بە گوتەی خۆی زۆر لە جەنگی مووشەکەکان سەختترە.
PM:06:54:21/11/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت