ئەمریکا پێکانی فڕۆکە جەنگییەکەی لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکاتەوە
وێستگەنیوز- ئارام
عەلی
فەرماندەیی
ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەو بانگەشەیەی ئێرانی رەتکردەوە، کە باس لە
پێکانی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لە جۆری (F-16) دەکات لە
ئاسمانی کەنداو و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرجەم فڕۆکەکانیان سەلامەتن.
فەرماندەیی
ناوەندیی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆ و
بانگەشەیەی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە بەئامانجگرتنی فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری
(F-16) دوورە لە راستییەوە و تەواوی فڕۆکەکانیان سەلامەتن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەلامەتن و لە دۆخێکی پارێزراودان.
ئەم رەتکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە لە پێشتردا و هەر
ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئێران لە راگەیەندراوێکدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو، دوێنێ لە رێگەی
مووشەکێکی بەرگریی ئاسمانییەوە فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکیی لە جۆری (F-16)
لە ئاسمانی ئاوەکانی کەنداو پێکاوە و زیانی پێگەیاندووە، ئاماژەی بەوەش کردبوو، فڕۆکە
پێکراوەکە بە ناچاری لە یەکێک لە فڕۆکەخانە نزیکەکانی ناوچەکەدا نیشتووەتەوە.
PM:06:30:21/11/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت