لێكەوتەكانی كۆبوونەوە گرنگەكەی پوتن و ترەمپ و جینپینگ چی دەبێت؟
وێستگەنیوز- راپۆرت
كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان پوتن و ترەمپ، شیجینپین، پەیامێكی گەورەی ڕووسیا بوو بۆ وڵاتانی ئەوڕووپا، بەوەی هەرچەندی بایكۆتی ڕووسیا بكەن، دەبێت بزانن ڕووسیا هەر بەهێزە و لەسەر پێی خۆیەتی. میدیاكانی ڕووسیاش ئەو دیدارە لوتكەیە بەسەركەوتن لێك دەدەنەوە.
لە ساڵی 2022 كاتێك پوتن بڕیاریدا هێرش بكاتە سەر ئۆکرانیا و ڕووبەڕێكی زۆری خاكی ئەو وڵاتەشی داگیر كرد، پوتن و ڕووسیا لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت وڵاتانی ئەوڕووپا بایكۆت كرا و بە هەموو شێوەیەك ڕەتیان كردەوە تەنانەت كۆبوونەوەش لەگەڵ پووتیندا بكەن، بەڵام پووتین لەبڕیار و هێرشەكانی پەشیمان نەبووەوە، بەپێچەوانەوە گوێی بە ئەوڕووپا نەدا و گوتی بایكۆتی هەر شتێكی ڕووسیا بكەن، بەدیلی ترمان پێیە.
پوتن لەچین، دیدارێكی مێژوویی گەورەی ئەنجام دا كە لەمێژوودا رووی نەداوە، ئەویش كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و شی جینپینگ، سەرۆكی چین و بەم كۆبوونەوەیەش بە وڵاتانی ئەوروپای وت، لێرەم و بەهێزەوە دەردەكەوم.
میدیاكانی ڕووسیا دەڵێن، ئەم كۆبوونەوەیەی پوتن، بەتایبەت لەگەڵ ترەمپدا بە وڵاتانی ئەوروپای وت، فشارەکانتان بۆ سەر رووسیا شكستی هێنا.
ئەم كۆبوونەوەیە سەلماندی پوتن، لەڕووی نێودەوڵەتی و هێزە گەورەكاندا كارەئەكتەرێكی گەورە و كاریگەرە، چونكە سەرەڕای هەموو فشارەكانی ئەوڕووپا و ئەمەریكا، بەردەوامە لەبۆردومانكردنی ئۆکرانیا و هەروەها ڕەتیشی كردەوە ئاگربەست رابگەیەنێت.
ئاژانسی (BBC) بڵاوی كردووەتەوە، ئەم كۆبوونەوە لوتكەیە بەو مانایە نییە ئەوان بتوانن شێوەی جیهان بگۆڕن، یاخود كاریگەرییان لەسەر سیاسەتی جیهاندا هەبێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە، باسی زۆر بابەتی گرنگیی جیهان دەكەن.
باسی لەوەش كردووە، پوتن بە ئەورووپای نەوت خۆزگە ئێوەش لێرە بوونایە و كۆبوونەوەم لەگەڵدا بكەن، نەخێر پێیانی وت: "من پوتنم و لێرەم، هەمووتان بیبینن".
بەگوێرەی بەشێكی زۆری شرۆڤەكاران، كۆبوونەوەی نێوان پوتن و ترەمپ، ئەنجامێكی باشی بۆ ئۆکرانیا نابێت، رەنگە كاریگەریی خراپیشی هەبێت، چونكە ترەمپ بەهیچ شێوەیەك باسی لەوە نەكردووە دەبێت ڕووسیا پەلامارەكانی بۆ سەر ئۆکرانیا رابگرێت.
لەمانگی رابردوودا، ڤلادیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆکرانیا لەبارەی ئەو كۆبوونەوە لوتكەیەی نێوان هەرسێ سەرۆك وتبووی: "ئەم كۆبوونەوەیە لەكۆنفڕانسی یاڵتای 1945 دەچێت".
كۆنفرانسی یاڵتای، لەنێوان یەكێتیی سۆڤیەت بە سەرۆكایەتیی ستالین و بەریتانیا بە سەرۆكایەتیی چەرچڵ و رۆزفێلت، بە سەرۆكایەتیی ئەمەریكا بەڕێوە چوو، ئەوكات میدیاكان باسیان لەوە كرد، دوای جەنگی دووەمی جیهانی، هەرسێ سەرۆك دەیانەوێت سەرلەنوێ نەخشەی جیهان دابڕێژنەوە.
چین، هەر لەسەرەتای شەڕەكەوە باسی لەوە كردووە ئەوان لەگەڵ ئاشتین و پێویستە بە ئاشتی چارەسەری كێشەكانیان بكەن، بەهیچ شێوەیەك پشتگیریی سەربازی رووسیای نەكردووە، بەڵام ئەو نەوتەی پێشتر ڕووسیا بە ئەورووپای دەفرۆشت و دوای شەڕ ئەوڕووپا بایكۆتی نەوتی رووسی كرد، چین ئامادە بوو لێی بكرێت، بەمەش ئابووریی ڕووسیا نەكەوت، بەپێچەوانەوە زیادی كرد، چونكە نرخی نەوت و گازی سروشتی گران بوو و بەو نرخە گرانە، قاسەی دەوڵەتی رووسیای پێ پڕ كرایەوە.
لە داهاتوویەكی نزیك دەردەكەوێت، ئاخۆ كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان پوتن و ترەمپ، نەخشەی جیهان دەگۆڕێت، یان كاریگەریی سیاسی و جیۆپۆلیتیكی دەبێت؟
PM:03:55:20/11/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت