سوپای پاسداران هێرشی کردە سەر ناوەندێکی ئەمریکا لە بەحرەین
وێستگەنیوز- بابان عومەر
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، رادارێکی ئەمریکایان لە وڵاتی بەحرەین بەئامانج گرتووە و تێکیان شکاندووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سوپای پاسداران، "رادارێکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی سەر بە سوپای ئەمریکامان لە بەحرەین کردووەتە ئامانج و تێکمان شکاندووە"، ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو هێرشە وەڵامێکی راستەوخۆ بووە بۆ هێرشە ئاسمانییەکەی پێشووی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە سنووری شاری سیریک لە پارێزگای هورموزگان.
هاوکات سوپای پاسداران جەختی کردووەتەوە، کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوە.
AM:09:43:13/11/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت