وەفدێکی ئەمریکا دەگاتە قەتەر و دەرفەتی دیپڵۆماسی لەگەڵ ئێران دەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
دوای
دانوستانێکی 12 کاتژمێریی شاندی قەتەری لە تاران و
دروستبوونی پێشکەوتن لە ئاسانکارییەکان، وەفدێکی ئەمریکی بە مەبەستی ئەنجامدانی
دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەگاتە دەوحە، ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ راگەیاندنی
فەرمیی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی دیپڵۆماسیی نێوان هەردوو وڵات.
رۆژنامەی
(العربي الجديد)ی قەتەری لە زاری سەرچاوەکانی نزیک لە نێوەندگیرانی قەتەر و
پاکستانەوە ئاشکرای کردووە، دوای سەردانەکەی دوێنێی وەفدی نێوەندگیری قەتەر بە
سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ تاران، پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانە
ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن رووی داوە.
لە
ئێستادا یەکێک لە جێگرەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دەوحەیە بە مەبەستی رێکخستن و
ئاسانکاریکردن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ شاندی قەتەری، هاوکات شاندێکی
ئەمریکیش دەگاتە هەمان شار تا لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە بچێتە ناو پرۆسەی
گفتوگۆکانەوە، ئەمەش دەرفەتی راگەیاندنی فەرمیی پڕۆسەی دانوستانەکان واڵا دەکات.
ئهم پێشكهوتنه دوای رێککەوتنێکە لەسەر بەرنامەی
ئەتۆمیی ئێران و ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و هاندانی دارایی بۆ تاران، کە
تێیدا چین و روسیا وەک گەرەنتیکار کار دەکەن.
سەرەڕای نەناردنی ئاماژەی فەرمی بۆ دیداری
ڕاستەوخۆ، بەڵام بەهۆی ئەنجامی کۆبوونەوە ١٢ کاتژمێرییەکەی تاران، نێوەندگیرەکان
هەوڵەکانیان توندکردووەتەوە بۆ دوورخستنەوەی مەترسیی جەنگ.
PM:08:22:31/10/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت