تۆم باراک: ئیسرائیل لە رووی ستراتیژییەوە بەرەو داڕمان دەچێت
وێستگەنیوز-
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و عێراق هۆشداری دەدات لەوەی ئیسرائیل بەرەو داڕمانی ستراتیژی هەنگاو دەنێت، هاوکات لێدوانەکانی ناوبراو کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە و باس لە بانگهێشتکردنەوەی دەکرێت بۆ لێپرسینەوە.
تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و عێراق رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی ئیسرائیل لە رووی سەربازی و تەکنەلۆژییەوە خاوەنی باڵادەستییە، بەڵام لە رووی ستراتیژییەوە بەرەو داڕمانی ناوخۆیی دەڕوات و لە ئێستادا بۆ پاراستنی مانەوەی خۆی دەجەنگێت.
سەبارەت بە چارەسەری ئەو دۆخەش، ئەو دیپلۆماتکارەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە تاکە رێگەچارە لەبەردەم ئیسرائیلدا بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە، بریتییە لە دروستکردنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبیدا.
لێدوانەکانی تۆم باراک نیگەرانی و کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە؛ لەو بارەیەوە رۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا تاوتوێی بانگهێشتکردنەوەی ناوبراو دەکەن بە مەبەستی لێپرسینەوە لەسەر وتەکانی. هاوکات بەرپرسێکی ئیسرائیلیش رەخنەی توندی لە شێوازی مامەڵەکردن و جووڵەکانی ئەو نێردەیەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرتووە.
AM:10:15:24/10/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت