ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی لووتکەی مێژوویی لە نێوان پوتین، ترەمپ و شی جینپینگ دەکرێت
وێستگەنیوز-
کۆشکی کرملین لەسەر زاری یوری ئۆشاکۆڤ، راوێژکاری
سەرۆکایەتیی روسیا رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەکی
سێقۆڵیی بێپێشینە لە نێوان فلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین.
ئۆشاکۆڤ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئامانج لەم
ئامادەکارییانە ئەوەیە کۆبوونەوەکە کە لە جۆری خۆیدا یەکەمین دەبێت بخرێتە ناو
بەرنامەی کاری قۆناغی لووتکەی وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن، کە بڕیارە مانگی
داهاتوو لە شاری شێنژێنی چین بەڕێوە بچێت.
هاوکات راوێژکارەکەی کرملین ئاماژەی بەوەش کرد، روسیا
ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆیە سێقۆڵییەکانی نێوان روسیا،
ئەمریکا و ئۆکراینا لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا، ئەم رەزامەندییەش
دوای کۆبوونەوەیەک هات کە لە شاری سان پێترسبۆرگ لە نێوان پوتین و ستیڤ ویتکۆف،
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
PM:08:48:21/10/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت