روسیا ئامادەیە بەشداریی چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بکات
وێستگەنیوز-
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی
ئامادەیە هاوکار بێت لە گەیشتن بە چارەسەرێکی پەسەندکراو بۆ ململانێ و
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، هەروەها داوای ئهنجامدانی دیالۆگێکی راستەوخۆی
کرد لە ناوچەکەدا بە بەشداریی عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
لە میانی لێدوانێکیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەباس
عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران، لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد، باس لە
بارودۆخی پەرەسەندنی گرژییەکان کراوە و جەختی لەسەر پێویستیی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک
بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە کردەوە.
جەختیشی کردەوە، تێڕوانینی مۆسکۆ بۆ دەستەبەرکردنی
ئاسایشی بەکۆمەڵ لە کەنداو، ئامانجی دروستکردنی کەشوهەوایەکە بۆ دیالۆگی راستەوخۆ
لە نێوان وڵاتانی کەنداو و دراوسێکارانیاندا وەک عێراق و ئوردن، وە دەبێت وشەی
کۆتایی لە دەستی وڵاتانی ناوچەکەدا بێت بۆ دیاریکردنی ئاسایشی خۆیان.
PM:07:04:19/10/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت